بەیاننامەی لیژنەی شەهیدانی ئەنجومەنی نوێنەران بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە

بسم الله الرحمن الرحیم
لِنُژِیقَهُمْ عَژَابَ الْخِزْیِ فِی الْحَێاەِ الدُّنْێا
ۆڵعَژَابُ الْێ‌خِرَەِ أَخْزَیٰ ۆهُمْ ڵا یُنْصَرُونَ. صدق الله العلی العڤیم

هەركات موسڵمانان ئاهەنگی جەژنی قوربان دەگێڕن ئەو شەوەمان بیردێتەوە كە خۆشی خستە نێو دڵی دایكان و خوشكان و خێزانەكانیان و بێ باوكان و ئەوكەسانەی كە لەخۆشەویستانیان دابڕان، وسەرجەم قوربانیان و زیانلێكەوتووان بەهۆی سیاسەتی بەعس و دیكتاتۆرەكەیەوە، ئەویش ڕۆژی لە سێدارەدانی سەدام حوسەینی دیكتاتۆرە كە لەبەرەبەیانی ڕۆژی جەژنی قوربان واتە 10 ی زیلحەجەی ساڵی 2006 لە سێدارەدرا، وە لەسێدارەدانی بەمجۆرە و لەم ڕۆژە پیرۆزەدا، سەركەوتنی ڕاستی و دادپەروەرییەو چ دیارییەكی مەزن و جوانە لە جەژنی قورباندا كە موژدەیەكە پێشكەشی سەرجەم گەلی عێراق دەكرێت، سەری سەدام دیارییەك بوو بۆ سەرجەم كەس و كاری گۆڕەبەكۆمەڵەكان، قوربانیانی ئەنفال و هەڵەبجە و دوجێل و ڕاپەڕینی شەعبانیی وتێكڕای شەهیدانی عێراق و قوربانیان و تێكۆشەران و هەموو ئازادیخوازانی گەلی عێراق و ئەوانەی دژی سیاسەتە تاوانكاری و دەستدرێژیكارە ستەمكارانەكەی وەستانەوە لەسەرجەم ئەو تایفە و نەتەوانەی عێراق كە لەسەردەمی دەسەڵاتە نادادپەروەرانەكەیدا ستەم و بەشبڕاوی بەشیان بوو.
وئەمڕۆ كە ئەم یادە زیندوو دەكەینەوە، یادی ئەو بڕیارە ئازایانەی كە سەرۆك وەزیرانی پێشوو بەڕێز نوری مالكی دەری كرد ووێڕای سەرجەم ئەو پیلانگێڕیانەی كە لە دواساتەكانی جێبەجێكردنی حوكمی لە سێدارەدانی ئەو ستەمكارە لە پێناو ڕزگاركردنیدا ئەنجام دران، بەڵام بەڕێز مالكی پێداگری كرد كە دەبێت سزای دادپەروەرانەی بەسەردا بدرێت لە تۆڵەی هەردوو شەهیدی سەدر(قدس) ولەتۆڵەی سەرجەم شەهیدانی عێراق وتۆڵەیەكیش بێت بۆ عێراق. جا ئەمە هەڵوێستێكی نەترسانە و بوێرانە بوو لە بەڕێزیانەوە لەئائەم ڕۆژە(جەژنی قوربانی پیرۆز)دا وسوربوون بۆ جێبەجێكردنی سزاكە بۆ دڵخۆشكردنی خێزانی شەهیدان، بۆ ئەوەی چاویان ڕوون بێتەوە بە بینینی لە سێدارەدانی و دواهاتنی ئەو تاوانبارەی كە دڵی برینداركردن بە لە دەستدانی ئازیزانیان، ئەم هەڵوێستەش بە سەركەوتن بۆ مرۆڤایەتی بەسەر دیكتاتۆریەتدا كە خۆی لە سەرۆكێكی زۆرداری ستەمكاردا دەبینییەوە دادەنرێت، ئەوەی كە هەرچەندە لەسەر تاوانەكەی بڵێین ناگەینە گەردێكی بچوك لە دەریای خرۆشانی چەوساندنەوەی گەلی عێراق و تراژیدیای ستەملێكراوان و بێ بەشبوونیان لە سادەترین مافی مرۆییانە، ئەوانەی كە خۆشحاڵ بوون و زەردەخەنە كەوتە سەرلێوەكانیان كە خوای گەورە بە دیاری جەژن بەرەكەتی خۆی بەسەریاندا ڕژاند و خۆشییەكانیان بوو بە دوو خۆشی،خۆشی جەژن و خۆشی لەسێدارەدانی ئەو ستەمكارەی كە بە دڕندانە ڕەفتاری دەكرد وبەئاسن و ئاگر حوكمی دەكردن و لاپەڕەیەكی ڕەشی لە مێژووی هاوچەرخدا بەجێ هێشت كە پڕبوو لە شەرم و ڕیسوایی،سەرەڕای تاوانی كوشتنی بەكۆمەڵ.
هەربەم بۆنەیەوە، پیرۆزبایی لەگەلی عێراق وسەرجەم گەلانی زیندوو دەكەین بەتایبەت كەس و كاری شەهیدان وزیندانییان وبەندكراو وگیراوانی سیاسی و سەرجەم قوربانیان و زیانلێكەوتووانی سیاسەتی دیكتاتۆری لەگۆڕنراو، وهەروەها بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە كە بە لەسێدارەدانی ئەو ستەمكارە لەگۆڕنراوە ڕازایەوە بۆ ئەوەی ببێتە جوانترین و شیرینترین دیاری كە پێشكەش بە ئەم گەلە ستەمدیدەیە بكرێت.
میهرەبانی و نەمری بۆ شەهیدە سەربەرزەكانمان، شكۆ و شانازی بۆ سەرجەم قوربانیان و ئەو تێكۆشەرانەی لە دژی بێ بەزەییترین دیكتاتۆر كە مێژوو ناسیبێتی وەستانەوە، سەرشۆڕی و شەرمەزاری بۆ سەدام و یاریدەرەكانی و دارودەستە ولایەنگرانی و هەموو ئەوانەی كە گریانیان دێت بۆ سەردەمی دەسەڵاتە قێزەونەكەی.
لەكۆتاییدا لەخوای باڵادەست و پاك و بێگەرد دەپاڕێینەوە كە ئاسایش و سەلامەتی و سەقامگیری و سەركەوتن وپێشكەوتن باڵبكێشێت بەسەر تەواوی وڵاتی خۆشەویستماندا وتەندروستی و سەلامەتی بۆ ڕۆڵەكانی گەلەكەمان لەپەتا و نەخۆشی، بەڕاستی ئەو بیسەر و وەڵامگۆیە.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن