پەیامی پیرۆزبایی د.بەشیر حەداد بۆ ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان

بەڕێز / ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان

بەرێزان/ ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان

بە بۆنەی دوازدەهەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی حیزبەکەتان دەکەین و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
بزوتنەوەی گۆڕان وەکو بەشدارێکی سەرەکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەتوانێت ھاوکارێکی باش بێت بۆ ئەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کارنامەی کابینەکەی جێبەجێ بکات و لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان یەک دەنگ بێت بۆ ئەوەی بتوانین مافە رەواکانی گەلەکەمان وەربگرینەوە و دەستکەوتەكانيش بپارێزین، تاوەکو بتوانین باشترین خزمەت بە ھاونیشتمانیانمان بکەین.

دووبارە پیرۆز بێت ساڵڕۆژی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان.

د.بەشیر حەداد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٥ ی تەمموزی ٢٠٢١