دوای به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاوی توشبون و مردن به كۆرۆنا.. شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به سه‌رۆكایه‌تی كه‌عبی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كۆبوه‌وه به مه‌به‌ستی تاوتوێی لێكه‌وته‌كانی كۆرۆناو ژماره‌یه‌ك راسپارده‌ی گرنگیش گه‌ڵاڵه كران
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 26ـی ته‌موز، به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی ئه‌نجومه‌نی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كرد به مه‌به‌ستی تاوتوێی لێكه‌وته‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاماژه‌كانی ژماره‌ی توشبون و مردن به كۆرۆنا و پێشكه‌شكردنی هاوكاری و پشتیوانی ته‌واو و به‌په‌له به دامه‌زراوه‌كان و فه‌رمانگه‌كانی ته‌ندروستی و پاڵه‌وانانی سوپای سپی، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ك راسپارده‌ی گرنگ گه‌ڵاڵه كران بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تاكه.
شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی ئه‌نجومه‌ن راسپارده‌ی ئه‌وه‌ی كرد، حكومه‌ت په‌له بكات له چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕی نه‌بونی قه‌ره‌وێڵه له نه‌خۆشخانه‌كان و ناوه‌ندو هۆڵه‌كانی په‌ڕگیری له رێگه‌ی پابه‌ندكردنی فه‌رمانگه‌كانی ته‌ندروستی به‌غداد و پارێزگاكان به هاوكاریكردنی ئیداره‌ی پارێزگاكان بۆ دۆزینه‌وه‌ی بینای جێگره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان تا ئاماده‌ی په‌ڕگیركردن و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌موڕیانه‌ی هه‌بێت له بواره‌ی ته‌ندروستی دێنه ئاراوه‌و به‌شێوه‌یه‌كیش پرۆسه‌كه ئه‌نجامبدرێت، لایه‌نه‌كانی جێبه‌جێكردن به‌رپرسیاریه‌تی دواكه‌وتن و جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كه بكه‌وێته ئه‌ستۆیان، هاوكات پشكنین و ده‌رمانی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا و شیكاری پێویستی تاقیگه‌كان له نه‌خۆشخانه‌كان و هۆڵه‌كانی په‌ڕگیری دابینبكرێت و داوا له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران-یش بكرێت كێشه په‌ككه‌وتو وه‌ستاوه‌كان له نه‌خۆشخانه‌كان كۆتاییان پێبهێنرێت.
ته‌ئكیدیش كرایه‌وه له‌سه‌ر پێویستی پشتیوانیكردن له كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ئۆكسجین و فه‌راهه‌مكردنی ئۆكسجین به‌شێوه‌ی ناوه‌ندی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاركردن له‌سه‌ر به‌رفراوانكردنی گه‌نجینه‌كانی ئۆكسجین له‌سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان و ناوه‌نده‌كانی په‌ڕگیری، هاوكات كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆكسجین بكرێته‌وه‌و ده‌رگای وه‌به‌رهێنان واڵا بكرێت و ئاسانكاری بۆ رێكاره‌كان له‌وباره‌یه‌وه بكرێت.
شانه‌كه ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌سه‌ر لێپێچینه‌وه له هه‌ركه‌سێك بانگه‌شه بۆ خۆنه‌كوتان بكات یاخود به‌بێ به‌ڵگه گومان له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی ڤاكسینه‌كان دروستبكات، هه‌روه‌ها داواشكرا هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن چڕبكرێته‌وه بۆ هاندانی هاوڵاتیان و هۆشیاركردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی و وه‌رگرتنی ڤاكسین. داوا له كه‌ناڵه‌كانیش به‌تایبه‌ت “العراقیه” بكرێت میوانداری كه‌سایه‌تی و كادیرانی ته‌ندروستی و ئیداری و هونه‌ری بكه‌ن كه زانیاری وردیان له‌لایه و ده‌توانن رۆڵیان هه‌بێت له‌سه‌ر هاندان بۆ خۆكوتان و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری و هاوڵاتیان ئاگاداربكه‌نه‌وه له مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسه‌كه‌و خۆگوڕینه‌كانی و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ی كه‌سی توشبو له‌گه‌ڵ په‌تاكه، له‌په‌نای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی شه‌ڕی پڕوپاگه‌نده‌و له خشته‌بردن.
به هه‌مان شێوه لیژنه‌كه داواشیكرد ناوه‌نده‌كانی په‌ڕگیركردن كه له‌شێوه‌ی كه‌ره‌ڤانه دروستكراون و له‌مدواییانه‌دا به‌هۆی روداوه دڵته‌زێنه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی داخراون، بكرێن به شوێنی خۆكوتانی گونجاو به‌تایبه‌ت له قه‌زاو ناحییه‌كان له پێناو كوتاندنی زۆرترینی ئه‌وانه‌ی ئاره‌زوی وه‌رگرتنی ڤاكسین-یان هه‌یه، فه‌رمانگه‌كانی ته‌ندروستی-یش ئاراسته بكرێن بۆ كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان و پێدانی ڤاكسین، داواش له حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی بكرێت په‌له بكات له خه‌رجكردنی بڕی داواكراو و پێویست بۆ روبه‌ڕبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كاندا.
شانه‌كه ته‌ئكیدی له پێویستی رێگرتن له ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان و كادیران و كارمه‌ندانی پزیشكی كرده‌وه‌و پێداگری له‌وه‌كرده‌وه ئه‌و لایه‌نه ئه‌منیانه‌ی به‌رپرسیارییه‌تی پاراستنی نه‌خۆشخانه‌كان و ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی-یان له ئه‌ستۆدایه، ئه‌وانه راده‌ستی لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن كه ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر كارمه‌ندان و كادیرانی پزیشكی، وه ژماره‌ی یاوه‌رانی توشبوان و نه‌خۆشه‌كانیش كه‌مبكه‌نه‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٧/٢٦