سەرۆکى لیژنەى مافى مرۆڤ چاویدەکەوێت بە باڵیۆزى نوێى ڕوسیا لە بەغداد

پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحى سەرۆکى لیژنەى مافى مرۆڤ ڕۆژى دووشەممە 26ى تەمموزى 2021 چاویکەوت بە باڵیۆزى ڕوسیاى فیدراڵ بەڕێز ئیلبروس کوتراشیف، کە بەم دواییانە بووە بە باڵیۆزى ڕوسیا ل عێراق.

لەدیدارەکەدا دۆخى سیاسى عێراق و ناوچەکە بەگشتى و، میکانیزمى پتەوکردنى دوو قوڵى نێوان هەردوو وڵات و، قەیرانى کۆرۆناو چۆنیەتى ڕووبەڕووبونەوەى لەسەرجەم ئاستەکان تاتوێکرا.

هەردوولا تەئکیدیان کرد لەسەر گرنگى پشتیوانى عێراق و، پارێزگاریکردن لە یەکێتى خاک و گەل و کۆمەڵگەکەى و ، ئەنجامدانى هەڵبژاردن لەکاتى دیاریکراوى خۆیداو، گرنگى دابینکردنى سەرجەم پێداویستییەکان بۆ سەرخستنى بەجۆرێک زامنى پاکێتى و دادپەروەرى بکات لەسەرجەم قۆناغەکانیدا بۆ ئەوەى ئەنجامەکانى ئاستێکى باڵاى ڕاستگۆى و متمانە لاى گەلى عێراق بەدەستبهێنێت.

فەرمانگەى ڕاگەیاندن
ئەنجومەنى نوێنەران
26/7/2021