سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ تاوتوێی کارە لەپێیشینەکان دەکات لەگەڵ نوێنەرانی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ

پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ ڕۆژی سێ شەممە ٢٧ی تەمموزی ٢٠٢١ چاویکەوت بە خاتوو نیف کونلی بەرپرسی مافی مرۆڤ لە باڵیۆزخانەی بەریتانیا، بۆ تاوتوێکردنی دۆخی مافی مرۆڤ و کارە لەپێشینەکانی لیژنەکەو ڕۆڵی بەتایبەت لە دۆسییەی خۆپیشاندەران و چالاکان، هەروەها خستنەڕووی میکانیزمی کاری دەستنیشانکردنی پێشێلکارییەکان کە لەخۆپیشاندانەکاندا ڕویانداوە.

ساڵحی تەئکیدی لە پێویستی ڕێزگرتنی بنەماکانی مافی مرۆڤ کرد بەجۆرێک ئەو دۆسیەیە ڕوون ئاوەڵابێت، ڕونیشیکردەوە، ڕۆڵ و کاری لیژنەکە بەردەوامە لە بەدواداچونی ئەو ڕاپۆرتانەی پەیوەستن بەخۆپیشاندانەکان و دەستنیشاکردنی پێشێلکارییەکان لەڕێی کاری هاوبەشی لەگەڵ کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ و بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتەکان بۆ لایەنی پەیوەندیدار.

هەر لەوبارەیەوە، تەئکیدی کرد لەپێویستی پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە دۆسیەی مافی مرۆڤ لە عێراق و، بایەخی هاوکاری هاوبەش لەنێوان هەردولاو، ئەنجامدانی دیدارو گفتوگۆی بەردەوام بۆ سود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتانی تر بۆ پشتیوانی لە دۆخی مافی مرۆڤ.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٧/ ٧ / ٢٠٢١