ئەمینداری گشتی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی شانەی قەیرانی فایرۆسی کۆرۆنا دەکات
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆرسیروان عەبدوڵڵە سیرینی بەیانی ئەمڕۆ،سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی شانەی قەیرانی فایرۆسی کۆرۆنای کرد لەنەنجومەنی نوێنەراندا ، کەژمارەیەک لەبەڕێزان بەڕێوەبەرەگشتیەکان و بەڕێوەبەری ناوەندی تەندروستی و بەرپرسی ئەمنی تێدابوو.
لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێکرالەگۆڕانکاریە نوێیەکانی فایرۆسی کۆرۆناو گۆرینەکانی وپتربوونی حاڵەتەکانی تووشبوون لەمیانی ڕۆژانی ڕابووردوودا، وەئەگەری بەکارهێنانی ڕێکارەخۆپاڕێزیەنوێێەکان و توندەکان بوڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە وەپاراستنی سەلامەتی فەرمانبەران وهاونیشتمانیان و بەرپرسان و کەسایەتیەکان کەدەبن بەمیوانی ئەنجومەنی نوێنەران .
لەکۆبوونەوەکەداباسکرا لەهەڵوێستی لێدانی ڤاکسین بۆفەرمانبەران وەژمارەیان و تاکیدکردن لەسەربڕوانەکردن بەوپڕوپاگەندەودرۆیانەلە مەترسی وەرگرتنی فاکسین و گرنگی ڕوونکردنەوەی بێوەیی و ناترسناکی لەسەر ئەوەی لێیدەدرێت،سەرەڕای تاوتوێکردنی ئەوڕێکارانەی کەبەڕێکراوەلەلایەن ناوەندی تەندروستیەوەبۆ خۆپاراستن وە حاڵەتی دەرمانەکان کەلە ناوەندەکەداهەیەوەپێویستی هەماهەنگی کردن لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی وە فەرمانگەی تەندروستی کەرخ لەبابەتی دەرمانەکان و فاکسینەکان .
لەکۆبوونەوەکەداچەند بڕیارێک وڕێنماییەک دەرکرا کەلەوانەیەڕێکارەکانی خۆپاراستن پتەوبکات و قەدەغەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەبکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران
چوارشەممە ٢٨/٧/٢٠٢١