لیژنەی كار لە ئەنجومەنی نوێنەران وۆركشۆپێك دەربارەی هەمواركردنەوەی یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی و خانەنشینی بۆ كرێكاران ڕێكدەخات

ڕۆژی پێنج شەمە ڕێكەوتی 7/8/2021 لیژنەی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و كۆچ و كۆچبەران بە سەرۆكایەتی پەرلەمانتار ( ڕەعد دەهلەكی ) و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، لەسەر پێشنیاری هەمواری یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی و خانەنشینی وۆركشۆپێكی تایبەتی بۆ كاركەران ڕێكخست. لەومیانەدا میوانداری لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتەكان، كۆمەڵەكان، سەندیكاكان، دام و دەزگاكان، ڕێكخراوەكان، سندوقی بیمەی كۆمەڵایەتی و ڕێكخراوی كاری نێودەوڵەتی كرد.
هەروەها لیژنەكە گفتوگۆی لەبارەی چەند پێشنیارێكەوە كرد بۆ زیادكردنی چەند مادەیەك كە بە پێی ئەو مادانە، كاركەری خانەنشینكراو دەرماڵەی ساڵانەی گرانیی ژیانی بۆ خەرج بكرێت لەگەڵ جێبەجێكردنی بە شێوەی ئاسەواری گەڕاوەیی (باثر رجعي) دوای بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی، لەگەڵ ئەوەشدا كارمەند ئەو مافەی هەبێت بڕگەكانی یاسای زیادكردنی ساڵانەی خولاو لەو موچەیەی وەریدەگرێت بیگرێتەوە كە دەبێتە هۆی زیادكردنی ڕێژەی هاوبەشیكردن، ئەمەش لە پێناو بەهێزكردنی متمانەی هاوڵاتی بە كاركردن لە كەرتی تایبەت و نەهێشتنی جیاوازییەكان لە نێوان هەردوو كەرتی تایبەت و گشتیدا و دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبوونی شایستە و پاداشتی خانەنشینی بۆیان.
هەروەها سەرۆكی لیژنەكە (ڕەعد دەهلەكی) لەچوارچێوەی ئەو وۆركشۆپەدا، كە لە هۆڵی دەستوری ئەنجومەنی نوێنەران سازدرا، جەختی كردەوە لەسەر پێداگری لیژنەكە بۆ وەرگرتنی ڕاو پێشنیارەكانی لایەنی پەیوەندیدار وگوێگرتن بۆ هەموو ڕوانینەكانی تایبەت بە هەمواركردنی یاساكە و دانانی ڕووكارەكانی كۆتایی بۆ هەمواركردنی یاساكە بەمەبەستی گرەنتی كردنی تۆكمەكردنی مادە و بڕگەكانی یاساكە پێش بەرزكردنەوەی بۆ سەرۆكایەتی پەڕلەمان بۆ دەنگ لەسەردانی. هەروەك ئاماژەی كرد بەسوربوونی لیژنەكە بۆ وەخۆگرتنی ئەو هەموارە گونجاوانە بۆ گرەنتیكردنی دادپەروەریی لە نێوان توێژە جیاجیاكانی كۆمەڵگەدا. هەروەك چەندین دانیشتن و وۆركشۆپی تر ئەنجام دەدرێت كە لە دوتوێیاندا بەر لەدەنگدان لەسەری دواكۆپی ئامادەكراوی یاساكە دەخرێتەڕوو.

هاوكات لیژنەكە گوێبیستی ووتەو سەرنجی میوانە بەڕێزەكان بوو هەروەك جەخت كرایەوە لەسەرئەوەی كە هەموارەكردنەوەكان بە شێوەیەكی ڕاستەقینە لەبەرژەوەندی یاساكەدا بن و ببنە بنەمایەك بۆ وەرچەرخانی گەنجان و كاركەران لە كەرتی حكومییەوە بۆ كەرتی تایبەت و زامنكردنی مافەكانیان، سەرەڕای وەخۆوەگرتنی قەرز بۆ پڕۆژە بچوكەكان لەگەڵ یەكسانی بۆ سەرجەم كارمەندان بەبێ جیاوازی لە نێوان كارمەندێك و ئەویدیدا. ئەمەش لە پاڵ گرنگیی دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ مادەی حەوت كە تایبەتە بە وەبەرهێنانی دارایی لەدەرەوەی عێراق.
لەلایەن خۆیەوە سەرۆكی ژووری بازرگانی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە وەبەرهێنەر ئەو ڕۆڵە خوازراوەی ببینێت لە بەڕێوەبردنی داراییە وەبەرهێنراوەكان، لەگەڵ گرەنتیكردنی ژیانی كرێكاران لە سەرجەم فەرمانگە و شوێنكارەكاندا . هەروەك ڕوونیكردەوە ئەگەر دەنگ لەسەر ئەم یاسایە بدرێت، ئەوا مەزەندە دەكرێت نزیك بە هەشت ملیۆن كەس لە كەرتی تایبەت دەخرێنە سەركار و چەندین كەسیش لە كەرتی گشتییەوە ڕووبكەنە كەرتی تایبەت.
جێی باسە لە سەرنج و بەشداری بەشداربوواندا باس لەو بڕگەیە كرا كە تایبەتە بە مەرجی تەمەن و خزمەت بۆ بەشداربووان لە بیمەو هەمواركردنەوەی ئەو مادەیەی كە كارمەندی بریندار لە دۆخی كاركردنیدا بێبەش دەكات لە پاداشت . ئەوەش بۆ زامنكردنی بەشداریكردنی ڕێژەیەكی زۆرتر لە كارمەندان بۆ پەیوەندیكردن بە سندوقی بیمەوە تاوەكو ئاستی هاوبەشیكردن بەرزبێت.لەگەڵ جەختكردنەوە لە سەر هۆشیاركردنەوەی كارمەندان بەوەی كە ئەم یاسایە سوودمەندبوونی ئەوان مسۆگەر دەكات، لەگەڵ بەخشینی ئەو كۆمپانیایانەی كە كاری پێ دەكەن لە پێدانی باج.
هەروەها سەندیكای ئەندازیاران ئەوەی ڕوون كردەوە كەوا هیچ دەقێكی یاسایی نییە گەرەنتی مافەكانی ئەندازایاران بكات كە ئەوەش بووەتە هۆی دووركەوتنەوەی ژمارەیەكی زۆری ئەندازیاران لە هاوبەشیكردنیان لە سندوقی بیمە، بەهەمان شێوە جەختیان كردەوە لەسەر پێویست بوونی دەقێكی یاسایی بۆ چارەسەركردنی ئەوگرفتە كە هانی ئەندازیاران بدات بۆ ئەوەی بەشداربن لەوسندوقە.سەرەڕای پێشنیاری پشتپێبەستنی پیشەیی ودانانی ڕێژەیەكی باش لە ئەندازیارانی عێراقی لەكۆمپانیا عێراقییەكاندا تاوەكو زۆرترین ئەندازیار لەخۆ بگرێت و گەرەنتی مافەكانیشیان بكات.
لەلایەن خۆیەوە سەرۆكی ڕێكخراوی كاری نێودەوڵەتی ڕوونی كردەوە كەوا كار لەسەر هەڵسەنگاندنی (ئیكتیواری) وهەڵسەنگاندنی بنەڕەتی دەكەن بۆ بەردەوامبوونی سندوقەكانی بیمە بە پێی بنەمای تەكافول(گرتنەئەستۆ) و دادپەروەری كۆمەڵایەتی ، هەروەك فراوانكردنی بنەمای گشتگیری و ڕوماڵكردنی ژمارەیەكی زۆرتر لە سندوق بۆ پارێزگاریكردنی كارمەندان و خاوەنكاران بەوپێیەی پاراستنێكی هاوبەشە بۆ هەموان بە تایبەت كە یاساكە كاریگەری دەبێت لەسەر ژیانی نەوەكانی داهاتوو. هاوكات تیشكی خستە سەر پێویستی پابەندبوونی دەوڵەت بە سندوقەكانی دەستەبەری كۆمەڵایەتی و بیناكردنی تواناكانی كارمەندان لەگەڵ دانانی پلانی ڕاهێنان، بەو پێیەی یاسا، هاوكێشەكانی كاركردنی گۆڕیوە، هەروەك پڕۆژەیەكی ئاشكرا كرد بۆ هاوكاریكردنی سندوقی دەستەبەری كۆمەڵایەتی .
لەلایەن خۆیەوە جێگری سەرۆكی لیژنە (حسین عەرەب ) لەچوارچێوەی سەرۆكایەتی كردنی بە شێك لە وۆركشۆپەكە وەكو وەڵامێك بۆ بەشداری و سەرنجەكان ، ئەوەی خستەڕوو مادەی 7 كە تایبەتە بە وەبەرهێنانی دارایی لە دەرەوەی عێراق لادەبرێت لە دەقی یاساكە، جەختی كردەوە لەسەر گرنگی مامەڵەكردنی هاوبەش لەنێوان سندوقی بیمە و سەندیكاكان بۆ خستنەڕووی كۆمەڵە گرەنتییەك كە كاربكات بۆ نەهێشتنی كۆسپەكان و دەستەبەركردنی پڕۆژە ڕاستەقینەكان و ڕێگەنەدان بە هەوڵەكانی پەكخستنی، وئاراستەكردنی بۆ بەستنی كۆبوونەوەیەك لەگەڵ سەرۆك وەزیراندا پێش دەنگدان لەسەر یاساكە بۆ ئامادەكردنی داڕشتەی كۆتایی.
لەكۆتایی وۆركشۆپەكەدا پەڕلەمانتار(ئیكتیفا ئەلحەسناوی) پێشنیاری بڕگەیەكی كرد بۆ یاساكە كە مافی كارمەند بەپێی كرێی ڕۆژانە دابین بكرێت. دواتر كۆبوونەوەیەك لە نێوان هەردوو لیژنەی كار و لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی نوێنەران بەرێوەچوو بە ئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیدار بەو بابەتە بۆ دووركەوتنەوە لە بەریەككەوتنی چەند بڕگەیەك لە یاساكە لەگەڵ یاسای بیمەی تەندروستی و دەرچوون بە داڕشتەیەكی گشتگیر. بەگشتی وۆركشۆپەكە گفتوگۆ و دانوستانی جۆراجۆری بەخۆوە بینی دەربارەی هەمواركردنەوەی بڕگە و مادەكانی یاساكە كە پەیوەستە بە ژیانی توێژێكی فراوان لە كۆمەڵگەی عێراقی بە ئامانجی گەیشتن بە كۆمەڵە ئەنجامێك كە ئۆمێدەكانیان بۆ دەستەبەر دەكات و ژیانی نەوەكانیان دابین دەكات.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن