پیرۆزبایی د.بەشیر حەداد، بە بۆنەی بڕیاری گۆڕینی قەزای سۆران و زاخۆ بۆ ئیدارەی سەربەخۆ

لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە، 2021/7/28 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا کە هەردوو قەزای سۆران و زاخۆ بکاتە ئیدارەی سەربەخۆ.
ئەم بڕیاره هەنگاوێكى گرنگه بە ئاراستەی ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیان و کەمکردنەوەی رۆتین و خزمەتکردنی زیاترى هەردوو ناوچە.
بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆشەویستی ئەو دوو دەڤەرە دەکەین و هیوادارین لەو چوارچێوەیەشدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاوڕی زیاتر لە گشت یەکە کارگێڕییەكانی هەرێمی کوردستان بداتەوە و لە هەموو سێكتەرەکاندا خزمەتگوزاری باشتریان پێشکەش بکات.

د.بەشیر حەداد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٨ى تەمموزی ٢٠٢١