پەرلەمانتار ئەلئیمارە ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بەشداری لە كۆبوونەوەیەكی گریمانەیی كۆمەڵەی پەرلەمانانی ئاسیا دەكات

پەرلەمانتار عالیە ئەلئیمارە ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بەشداری لە كۆبونەوەیەكی گریمانەیی كۆمەڵەی پەرلەمانانی ئاسیا (APA) –لیژنەی كاروباری ڕۆشنبیری، كۆمەڵایەتی و ئافرەتانی كرد كە لەتاران لە ڕۆژی چوارشەممە 14ی تەموزی 2021 بەڕێوەچوو، بە بەشداریكردنی زیاتر لە 17 پەرلەمانی ئاسیایی.
كۆبونەوەكە تەرخانكرا بۆ تاوتوێكردنی دۆخی تەندروستی وڵاتان بەتایبەتی ڤایرۆسی كۆڤید19 و پەرەسەندنی و گرنگی كاری هاوبەش وهاوئاهەنگی كەرتەجیاوازەكان بۆ فەراهەمكردنی یەكسانی لە تەندروستیدا وهاندانی حكومەتەكان بۆدەسخستنی ئامانجەكانی گەشەپێدانی بەردەوام و پاڵپشتیكردنی كلتوری ئاشتیخوازی ومیراتی شارستانی لە ڕێگەی ئەنجومەنی ڕۆشنبیری ئاسیایی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە قونسولییەكان و ئاسانكاری بۆ مامەڵەكان لە نێوان تاكەكانی گەلانی ووڵاتانی ئاسیا.
وە كۆبونەوەكە بە چەند ڕاسپاردەیەك كە لەلایەن نوێنەری وڵاتانی بەشداربوو خرانەڕوو لەوانە عێراق، كۆتایی هات.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران