پرسەنامەی د.بەشیر حەداد، بۆ بەڕێز (سەلاحەدین محەمەد بەھائەدین)

بەڕێز/ مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەھائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ھەواڵی کۆچی دوایی (خاتوو حەمیدە محەمەد بەھائەدین)ی خوشکی بەرێزتانمان بیست. بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادەکەتان دەکەین.
ھیوادارین خودای مەزن خوشکی کۆچکردووتان بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامیش بە ئێوەی بەڕێز ببەخشێت.

‏‎ إنا لله وإنا إليه راجعون

‏‎ د.بەشیر حەداد
‏‎ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
‏‎‏‎ ھەینی ٢٠٢١/٧/٣٠



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X