بەیاننامەی لیژنەی شەهیدان لە ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی ئەلخالدون لە پارێزگای بەسرە

ئەمڕۆ دكتۆر خەلەف عەبدولسەمەد سەرۆكی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی لە ئەنجومەنی نوێنەران داوای لە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كرد، پەلە بكات لە دەركردنی بڕیاری نوواندنی ڕەزامەندی لەسەر گواستنەوەی كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی ئەلخالیدون لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوونەوە بۆ سەر پارێزگای بەسرە بۆ جێبەجێكردن و دابەشكردنی بەسەر كەسانی سودمەند و تایبەتكراو پێیان، وە ئەوەش لە میانەی بەشداریكردنیدا بوو لە گردبونەوەی ناڕەزایی كەس و كاری شەهیدان لە شوێنی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی ئەلخالدون لە پارێزگای بەسرەدا.
خەلەف ڕوونی كردەوە ئەم پڕۆژەیە یەكێكە لە پڕۆژە دواكەوتووەكان بەهۆی ڕێوشوێنە كارگێڕی و ڕۆتینیەكانەوە، كە لیژنەی شەهیدان هەستا بە چەند كۆبوونەوە و دیدارێك لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە هەردوو وەزەراتی پلاندانان و نیشتەجێكردن و ئاوەدانكردنەوە و پارێزگای بەسرە، كە سەرجەم لایەنەكان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كە پڕۆژەكە بدرێتە دەست پارێزگای بەسرە، كە ئەو ئامادەیی خۆیی دەربڕی بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و تەواوكردنی بەمەبەستی دابەشكردنی بەسەر كەسوكاری شەهیداندا، بەڵام هەموو ئەم هەوڵانە وەستاون لەسەر ڕەزامەندی بەرێز سەرۆك وەزیران كە بەشێوەی فەرمی لەلایەن لیژنەكەمان و وەزارەتی پلاندانانیشەوە داواكاری ئاراستەكراوە و قسەی لەگەڵ كراوە، بەڵام هیچ گرنگیدانێكی ڕاستەقینەمان نەبینی بۆ داخوازییەكانی ئەم توێژە كە قوربانی داوە و هێشتاش دەیدات، كە بەڕاستی چاوەڕوانییەكانیان درێژەی كێشاوە بۆ وەرگرتنی شایستە یاساییەكانیان كە دەستور و یاسا بۆیانی دەستەبەر كردووە.
سەرۆكی لیژنەكە جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە پێویستە سەرۆك وەزیران بە گرنگیدانێكی زیاتر و وەك كارێكی لە پێشینە ئاوڕبداتەوە بۆ داخوازییەكانی كەسوكاری شەهیدان تایبەت بە ڕادەستكردنی ئەم پڕۆژەیە بۆ پارێزگای بەسرە و پەلەكردن بە دەركردی بڕیار بە ڕەزامەندی نوواندن، بەتایبەت پاش بەدەستهێنانی ڕەزامەندی سەرجەم لایەنە پەیوندیدارەكان بۆ پڕۆژەكەو بە مەبەستی خێراكردن لە دابەشكردنی بەسەر سودمەندان لە كەسوكاری شەهیدان بۆئەوەی بەشێكی كەم لە وەفاداریمان بنوێنین بەرانبەر بەو قوربانیانەی كە ئەم توێژە قوربانیدەرە پێشكەشیان كردووە.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن