د.بەشیر حەداد، هۆشداری ده‌دات له روودانی كاره‌ساتی ته‌ندروستی به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووان و مردووانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له عێراق
د.بەشیر حەداد، داوا له حكومەت و میدیا و مامۆستایانی ئایینی ده‌كات هۆشیاری له نێو هاووڵاتیان بڵاوبكه‌نه‌وه و ئاماژه به پێویستی وه‌رگرتنی ڤاكسین و پابه‌ندبوون به رێكاری خۆپارێزییه‌كان بكه‌ن
دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هۆشداری دا له‌باره‌ی روودانی كاره‌ساتی ته‌ندروستی و كۆنتڕۆڵنه‌كردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له ته‌واوى شا‌ره‌كانی عێراق، به تایبه‌ت به‌هۆی زیادبوونی رێژه و ژماره‌یه‌كی مه‌ترسیداری رۆژانه‌ی تووشبووان و مردووان له‌سه‌ر ئاستی وڵات، هاوكات داوای له دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد هاوكار بن و په‌له بكه‌ن له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونەوەی کۆرۆنا و راسپارده‌كانى شانه‌ی په‌رله‌مانی تایبه‌ت به قەیرانەکان.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی دابینكردنی گشت پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كان و ئۆكسجیين و ئاماده‌كردنی ناوه‌نده‌كانی كه‌ره‌نتینه و جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و رێگه‌گرتن له رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه.
حەداد داوای له حكومەت و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و مامۆستایانی ئایینی كرد گرنگی به بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی له نێو هاووڵاتیان و رێگه له روودانی كاره‌ساتی ته‌ندروستی بگیردرێت، هاوكات هه‌موو لایه‌ك له پێویستی پابه‌ندبوون به ته‌واوی رێكاره‌كانی خۆپارێزی و دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و تێكه‌ڵاونه‌بوون به تایبه‌تی له‌م ماوه‌یه‌دا بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قۆناغه سه‌خته هۆشیار بكه‌نه‌وه.
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
ھەینی ٣٠ی تەمموزی ٢٠٢١