سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە شا عەبدوڵای دووەم بن حسین دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە لە کۆشکی بسمان لەعومانی پایتەختی ئوردن چاوی کەوت بە شا عەبدوڵای دووەم بن حسین.
لە دیدارەکەدا پەیوەندی بەتینی نێوان هەردوو وڵاتی برا خرایەروو لەگەڵ رێگەکانی گەشەپێدانی لەسەرجەم بوارەکان و تەئکید کرایەوە لەسەر کاراکردنی هاریکاری ئابوری و بڕیارەکانی لوتکەی سێ قۆڵی.
بەرێزیان ئاماژەی بە هەڵوێستەکانی شا عەبدوڵا کرد بۆ پشتیوانی بۆ عێراق و تەئکیدی کردەوە لەسەر پشتیوانی دەسەڵاتی یاسادانان بۆ هاریکاری سێ قۆڵی عێراق و ئوردن و میسر و بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەش دەکات.
شا عەبدوڵاش تەئکیدی کردەوە لەسەر پشتیوانی تەواوی ئوردن بۆ عێراقی برا و گەلەکەی و پاراستنی یەکێتی و ئاسایشی و سەقامگیری و پشتیوانی بۆ هەوڵەکانی عێراق لە رەخساندنی دیموکراتی و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی داهاتوو.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
2 ئاب 2021