بەیاننامەی لیژنەی شەهیدان لە ئەنجومەنی نوێنەران لە ساڵیادی كۆمەڵكوژی ئێزیدییەكاندا
زیندوودەكەینەوە ئەمڕۆ حەوتەمین ساڵ كە تیرۆستانی داعش هەستان بە ئەنجامدانی كۆكوژی ڕۆڵەكانی گەلەكەمان لە پێكهاتەی ئێزیدی. هەر بەوبۆنە ئازاربەخشەوە یادی ئەو شەهیدانە دەكەینەوە كە بوونە قوربانی ئەم تاوانە قێزەونە دوای ئەوەی هەزاران بێ تاوان ڕووبەڕووی لەناوبردن و رفاندن و ئاوارەبوون بوونەوە. ئەو كۆكوژیەی كە برایانی ئێزیدیمان گرتەوە بە یەكێك لە ناشیرینترین تاوانەكان دژ بە مرۆڤایەتی لە مێژووی نوێدا دادەنرێت كە ئەم تاوانانە دڕندەیی تاوانەكانی بەعسی گۆڕبەگۆرمان بەبیردەهێنێتەوە، بەعس و داعش یەك سەرچاوە و پەیڕەوە جیاناكرێنەوە، بەڵكو داعش درێژكراوەی بەعسە لە ڕێگای ئەو پەیڕەو و هزر و تاوانانەی كە سەرجەم ڕۆڵەكانی گەلی عێراقی گرتەوە، بەتایبەت ئەوەی كە خوشك و برا ئێزیدیەكانمان ڕووبەڕووی بوونەوە لەسەردەستی تیرۆریستی داعش ئەو تاوانانەمان بەبیردێنێتەوە كە ڕۆڵەكانی گەلمانی گرتەوە لەباشوور و ناوەڕاستی عێراق لە پێكهاتەی شیعی لە ڕاپەڕینی شەعبانی هەروەك تاوانی ئەنفال و هەڵەبجە دەرهەق بە ڕۆڵەكانی گەلمان لە پێكهاتەی كوردی كە ئەمڕۆ تازە دەبێتەوە. ئازار و ناڵەمان ئەمڕۆ تازە دەبێتەوە و بەوێنەی ئەو تاوانانەی كە بەعس ئەنجامی داوە لە بەرچاومان تێپەڕ دەبێت كە ئێمە ئەم تاوانە ئازاربەخشە زیندوو دەكەینەوە بۆمان دەردەكەوێت كە ئازار و نەهامەتی و خەم لە نێوان ڕۆڵەكانی گەلی تێكۆشەر و خۆڕاگرمان یەكێكە، بەجیاوازی پێكهاتەكانیەوە ئەوانەی كە بە سەربەرزیەوە دژ وەستانەوە و بەئامادەبوونێكی باش ڕووبەڕووی ئەم هێرشە تیرۆریستیانە بوونەوە وبەتایبەت برایانی ئێزیدیمان سەرەڕای ئەو كارەسات و ئازار و لەناوبردنەی دژیان گیرایەبەر بەڵام ئەوان دەستیانگرتووە بە بەرگریكردن لە ناسنامە و كولتوور و ئایینی خۆیان و خوێنیان لەم پێناوەدا بەخشی و خوێنیان تێكەڵ بوو لەگەڵ برایانیان لە ڕۆڵەكانی هێزە چەكدارەكان و حەشدی شەعبی لە گشت شەبەنگ و پێكهاتەكان بۆ ڕزگاركردنی ناوچەكانیان و شەڕی تیرۆریستی داعشی
لەم بۆنە ئازاربەخشەدا وادەبینین كە لە لێپرسراوێتییە كە بە شكۆوە ئەم قوربانیدان و خوێنەی ڕژاوە لەسەر خاكی عێراق زیندوو ڕابگرین و داوا لە حكومەتی عێراقی بكەین پەلەبكات لە جێبەجێكردنی یاسای ڕزگاربووە ئێزیدییەكان كە ئەنجومەنی نوێنەران دەری كردووە وقەرەبووبكرێنەوە بە مادی و مەعنەوی كە شایستەبێت بە ئەندازەی قوربانیدان كە پێشكەشیان كردووە و ئەو نەهامەتییەی كە بەسەریاندا هاتووە و یارمەتیدانی هەموو لە لانەدەرچووەكان (النازحین) بە گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە، ڕەخساندنی ژینگەیەكی گونجاو بۆیان بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانیان و لانەكانیان بەسەری بەرزەوە
بەمبۆنەیەوە داوا لە سەرۆكایەتی كۆمار و وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین بە لە سێدارەدانی گشت تیرۆریستەكان ئەوانەی كە حوكمی دادوەرییان لەسەر دەرچووە و پلەی كۆتایی وەرگرتووە. ئەمە داخوازی هەموو خاوەن قوربانییەكانە بۆ چاوڕۆشنی دایكان و هاوسەران و سەرجەم خێزانەكان كە زیانمەندبوون بە هۆی دڕندەیی ئەم تاقمە گومڕایە تاوانكارە.
بەزەیی و نەمری بۆ هەموو شەهیدانی عێراق بەتایبەتی ئەوانەی كە یادەكەیان زیندوو دەكەینەوە، ئازادبوونی نزیك، گەڕانەوە بۆ هەموو بێ سەروشوێن و ئاوارە و ڕفێندراوان بە ساغ و سەلامەتی بۆ لانە و ناوچەكانیان ، سەرشۆڕی و شەرمەزاری بۆ تیرۆریستە ترسنۆكەكان.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن