لیژنەی دارایی پەڕلەمانی میوانداری سەرۆکی سندووقی ئاوەدانکردنەوەی زیقار دەکات

لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار د. هەیسەم جبووری سەرۆکی لیژنەکەوئامادەبوونی ئەندامەکانی وەچەندئەندامێکی ترلەلیژنەپەڕلەمانیەکانی دیکە،ڕۆژی سێشەممە٣/٨/٢٠٢١، میوانداری کرد ڵەسەرۆکی سندووقی ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای زیقار ڕەزاق حسەین ڕکابی ،بەئامادەبوونی کارگێری پێشکەوتوولەوەزارەتی داراییدا.

لیژنەکە لەکۆبوونەوەکەداکەلە بارەگاکەیدا بەسترا ،تاوتوێیکرد لەچالاکیەکانی سندووقەکە بەگوێری ئەوەی کەهاتووە لەمادەی ٤٧ ڵەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١دا وەئەو ڕێکارانەی کەبەڕێکراوەلە‌ لایەن سندووقەکەوەبۆ دەستبەکارکردنی ،وەلیژنەکە جەختیکردەوەلەسەر پێدانی یەکایەتی لەدۆسیەی ئاوەدانکردنەوەی زیقاردا بۆبەرزکردنەوەی واقعی خزمەتگوزاری وئابووری وەکردنەوەی دەرگای وەبەرهێنان بۆپەیداکردنی هەلی کاربۆبێکارەکان ،هەروەها لیژنەکەداوایکردلەوەزارەتی دارایی ولایەنەپەیوەندیدارەکان بۆهاوکاری تەواولەگەڵ سندووقکەدا .

لەلای خۆیەوەسەرۆکی سندووقەکەتاکیدی کردەوە لەدەستپێکردنی چەند هەنگاوێک بۆپەیداکردنی تەرخانکراوەداراییەکان ، ئاشکرای کرد کە٩٩پڕۆژە هەیە لەنێوپلانی سندووقەکەدا چاوەڕێی داواکردنەکان دەکەین سەبارەت بەئەوانەلەلایەن کۆمپانیاسەرکەوتووەکان بۆ ناردنیان بۆوەبەرهێنان .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نۈێنەران
٣ ئابی ٢٠٢١