سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆکی ئەنجومەنی ئەعیانی ئوردن دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە بە یاوەری شاندێکی پەرلەمان چاوی کەوت بە بەرێز فەیسەڵ عاکف فایز سەرۆکی ئەنجومەنی ئەعیانی ڕوردن.
لە دیدارەکەی بەرێزیان و شاندی یاوەری کە لە تەلاری ئەنجومەنی ئەعیانی ئوردن بەرێوەچوو باس لە هاریکاری دۆستانە کرا و تەئکید کرایەوە لەسەر گرنکی زیاد کردنی هاریکاری هاوبەش بە تایبەت لە بوارەکانی سیاسی و ئابوری و پتەوکردنی وەبەرهێنانی هاوبەش و کارا کردنی رێکەوتننامەکان، تەئکیدیش کرایەوە لەسەر بەردەوامبوونی هەماهەنگی و راوێژ کردن لە نێوان عێراق و ئوردن لەسەرجەم بوارەکان و لەسەر بنەمای پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوو وڵات.
هەلە لە دیدارەکە تەئکید کرایەوە لەسەر گرنگی پتەوکردنی پەیوەندی پەرلەمانی و کارکردن بۆ یەکخستنی هەڵوێستەکان دەرحەق بەو پرسانەی جێی بایەخی هاوبەشن لە ناوەند و پەرلەمانە نێودەوڵەتییەکان.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵوێستی هاوبەشی هەردوو وڵاتی بەرز نرخاند لە بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی و ستایشی پشتیوانی شا عەبدوڵای دووەم بن حسینی کرد بۆ عێراق لە بوارە جیاجیاکان.
سەرۆکی ئەنجومەنی ئەعیانیش پەرۆشی وڵاتەکەی بە سەرۆکایەتی شا عەبدوڵای دووەم نیشاندا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق کە پەیوەندییەکی ستراتیجییە لەسەر بنەمای نەگۆڕەکان و خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەش دەکات بۆ سودی هەردوو گەل و تەئکیدی کردەوە لەسەر گرنگی ئاسایشی عێراق و سەقامگیری و وڵاتەکەشی دەست وەردان لە کاروباری ناوخۆی رەتدەکاتەوە و بە یەک چاویش هەڵسوکەوت لەگەڵ پێکهاتەکانی گەلی عێراق دەکات و پەرۆشی یەکێتی خاکەکەیەتی و ئوردن لەسەر ڕاسپاردەی شا عەبدوڵای دووەم هەموو توانای خۆی دەخاتە گەر بۆ خزمەتکردنی عێراق و لە پێناو گەڕانەوەی ئاساسش و سەقامگیری بۆی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
3 ئاب 2021