سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆک وەزیرانی ئوردن دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی یاوەری ئەمرۆ سێشەممە چاوی کەوت بە دکتۆر بشر خساونە سەرۆک وەزیرانی ئوردن.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی هاریکاری و هەماهەنگی ئابوری و وەبەرهێنان کرا لەگەڵ گرنگی لابردنی بەربەستەکان و پەلەکردن لە جێبەجێ کردنی پرۆژە ستراتیجییەکان وەک شاری پیشەسازی و پرۆژەکانی وزە و بەستنەوەی کارەبا و چەند پرۆژەیەکی تر.
لە میانی دیدارەکە بەرێزیان تەئکیدی کردەوە لەسەر ئەوەی کە دەسەڵاتی یاسادانان لە عێراق پشتیوانی لە بڕیارەکانی لوتکەی سێ قۆڵی دەکات لەگەڵ پتەوکردنی هاریکاری بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەل دەکات و هەڵوێستی شا عەبدوڵای دووەمی بەرز نرخاند لە پشتیوانییەکانی بۆ عێراق و ڕۆڵی عەرەبی و ئیقلیمی و نێودەزڵەتی.
لای خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی ئوردن ئاماژەی بە لوتکەی سێ قۆڵی کرد لە نێوان ئوردن و عێراق و میسر کە دەروازەی پتەوکردنی هاریکاری هاوبەشی فراوانکردووە و تەئکیدیشی کردەوە لەسەر پێگەی عێراق لە لای شا عەبدوڵای دووەم و ئەردەنییەکان، و پەرۆشیان بۆ پتەوکردنی پەیوەندی و هاریکاری برایانە لە نێوان هەردوو وڵاتی برا لەسەرجەم بوارەکان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
3 ئاب 2021