د.بەشیر حەداد له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری عێراقی تاوتوێی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای کرد
رۆژی چوارشه‌ممە ٢٠٢١/٨/٤، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنرانی عێراق له نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی لە شاری بەغدا له‌گه‌ڵ د.یاسین ئه‌حمه‌د مه‌عمووری، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری عێراقی، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لێكه‌وته‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای تاوتوێ كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له باره‌ی پته‌وكردنی میكانیزمه‌كانی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش و رێكاره پێویسته‌كان كرد، به مه‌به‌ستی فره‌وانكردنی هاریكاری نێوان كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سوور و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كانی دیكه و به‌شداریكردنیان له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هۆشیاركردنه‌وه و رۆشنبیركردنی هاووڵاتیان له پێویستی وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژ به كۆرۆنا به ئامانجی رێگریكردن له روودانی كاره‌سات به هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه.
حەداد، كاره مه‌یدانی و چالاكییه مرۆییه‌كانی مانگی سووری به‌رز نرخاند، به تایبه‌ت بڵاوكردنه‌وه‌ی تیمه گه‌ڕۆك و خۆبه‌خشه‌كان بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكارییه ته‌ندروستی و پزیشكییه به‌په‌له‌كان و پشتگیریكردنی حكومه‌ت له كاتی بوونی حاڵه‌تی له‌ناكاو و جێبه‌جێكردن و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه مرۆییه‌كان به تایبه‌تتر ئه‌وانه‌ی له كاتی بوونی قه‌یران و ته‌نگژه‌كاندا زیانمه‌ند ده‌بن.
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٠٢١/٨/٤