له حه‌وته‌مین ساڵیادی كاره‌ساتی شه‌نگالدا.. كه‌عبی داوا ده‌كات پشتیوانی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ سه‌قامگیركردنی ئه‌منی و ئیداری له قه‌زای شه‌نگال بكرێت
به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوایكرد بڕگه‌كانی یاسای ژن و كچه ئێزیدیه رزگابوه‌كان كارابكرێت كه له ماوه‌ی رابوردودا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر درا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كاریگه‌ری مادی و مه‌عنه‌وی باشی ئه‌و یاسایه‌و لابردنی شوێنه‌واره خراپه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و توێژه، جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان و ناسینه‌وه‌ی روفاتی شه‌هیده‌كانی پێكهاته‌ی ئێزیدی و گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزان و گیراوانی ئێزیدی كه له سه‌ربازگه‌كانی داعشدان و پێویستییان به هه‌وڵی گه‌وره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه له‌وباره‌یه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3ی ئابی 2021، كه‌عبی به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی حه‌وته‌مین ساڵ به‌سه‌ر كوشتارگه‌ی شه‌نگال و ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی ئێزیدی له كوشتاری به كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر ده‌ستی تاقمی تیرۆریستی داعش روبه‌ڕوی بوه‌وه، داوایكرد پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بكرێت بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری ئه‌منی و ئیداری له قه‌زای شه‌نگال، رونیشیكرده‌وه، ناكرێت بیر له سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و دروستكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره بكرێته‌وه ئه‌گه‌ر ئیداره‌یه‌كی سه‌قامگیری ناوچه‌یی تێدا نه‌بێت، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، كه ئه‌وه‌ی له شه‌نگال رویداوه، برینێكی قوڵه له جه‌سته‌ی عێراقداو ئاسه‌واره‌كه‌ی تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه.
كه‌عبی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: شه‌نگال تا ئه‌م ساته به ده‌ست نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شاره‌كه ده‌ناڵێنێت، هێشتا ده‌یه‌ها ژن و كچی بێسه‌روشوێنن كه دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی تیرۆری تاریكپه‌رست كران به كه‌نیزه‌ك، كه‌س ئاگاداری چاره‌نوسیان نییه.
هاوكات باسی له‌وه‌كرد، پێویسته كاری جدی بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ شاره‌كه و ده‌رفه‌تی كار بۆ گه‌نجه به‌ڕێزه‌كانی ده‌سته‌به‌ر بكرێت تا نه‌بنه كاڵای پرۆژه نانیشتمانییه‌كان، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه له زوترین كاتدا دۆسیه‌ی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌كان یه‌كلابكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره‌كان هان بدرێن بگه‌ڕێنه‌وه‌و له هه‌مو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه گرنگی پێویست بدرێت به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌و سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كانی تێدا فه‌راهه‌م بكرێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌مان كات داواب له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد رۆڵی كارای خۆیان له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و خوشكه گیراوه ئێزیدییه‌كان بگێڕن كه له‌سه‌ربازگه‌و به‌ندخانه‌كانی داعشدان، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له شه‌نگال رویدا به نێوده‌وڵه‌تی بكرێت به‌وپێیه‌ی تاوانی كوشتنی به كۆمه‌ڵ دژ به مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامدراوه‌و شوێنپێی تاوانباره‌كانیش هه‌ڵبگیرێت له هه‌ر كوێیه‌ك بن.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٨/٣