پەیامی د.بەشیر حەداد، بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە

بەبۆنەی ھاتنەوەی سەری ساڵی کۆچی 1443، پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیھان دەکەم.
ھیوادارم ھاتنی سەری ساڵ كۆچی، ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ ھەموو جیھان و نەمانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و گەڕانەوەی سەقامگیری و ئاشتی بۆ وڵاتەکەمان.
لەم یادە پیرۆزەدا داواکارم لە تەواوی ھێز و لایەنە سیاسییەکانى ھەرێم و عێراق کە کاری جدی بکەن بۆ دروستکردنی کۆدەنگی و یەکگرتوویی نێوانیان، بۆ ئەوەی ھەمووان پێکەوە بتوانین بەسەر ئەو قەیرانە ئابووری و تەندروستییەی کە وڵاتی گرتووەتەوە زاڵ بین و خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەش بە ھاووڵاتیانمان بکەین.

د.بەشیر خەلیل حەداد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٠٢١/٨/٧