سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ لاوان و وه‌رزش ئاگاداری‌ ئاماده‌كارییه‌كانی‌ تیمی‌ به‌شداربووی‌ ئۆڵۆمپیادی‌ تۆكیۆ ده‌بێت

دووشه‌ممه‌ 9/8/2021 په‌رله‌مانتار عه‌باس علێوی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ لاوان ووه‌رزش په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ته‌له‌فۆنی‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌قیل حه‌مید سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ پارالامپی‌ عیراقی‌ ئه‌نجامدا بۆئاگاداربوون له‌ئاماده‌كارییه‌كانی‌ تیم ووه‌رزشوانه‌ به‌شداربووه‌كانی‌ ئۆڵۆمپیادی‌ تۆكیۆ.
سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كه‌ به‌دواداچوونی‌ بۆرێكاری‌ گه‌شتی‌ په‌یوه‌ست به‌ تیمه‌ عیراقییه‌كان بۆ یابان كرد تا ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م كاری‌ لیژنه‌ی‌ پارالامپی‌ نه‌هێڵێت.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتار علێوی‌ ئومێده‌واربوو كه‌ تیمه‌ به‌شداربووه‌كان ووه‌رزشوانان ئه‌نجامێكی‌ باش له‌ ئۆڵۆمپیاده‌كه‌ به‌ده‌ستبێنن هه‌رچه‌نده‌ ئاماده‌كارییه‌كه‌یان ماوه‌كه‌ی‌ كورت بوو و ئاسته‌نگی‌ داراییان هه‌بوو وئه‌وه‌شی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌په‌تای‌ كۆرۆناوه‌ هه‌بوو كه‌بووه‌ هۆی‌ چالاكی‌ یاریگاكان له‌كاربكه‌وێت.
لای‌ خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ پارالامپی‌ پیژداگری‌ وه‌رزشوانان و پاڵنه‌ربووه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌رێنی‌ له‌كێبڕكێی‌ ئۆڵۆمپیادی‌ تۆكیۆدا ،هه‌روه‌ها پاڵپشتی‌ وه‌زیری‌ لاوان ووه‌رزش به‌ڕێز عه‌دنان ده‌رجال و به‌ئاماده‌كردنی‌ یاریگا بۆ وه‌رزشوانان وته‌رخانكردنی‌ پاره‌ پێش وه‌رگرتنی‌ بوجه‌ی‌ تایبه‌ت بۆكردنه‌وه‌ی‌ سه‌ربازگه‌ی‌ مه‌شقكردن كه‌ ئاماده‌كاری‌ بۆبه‌شداربوونی‌ له‌ئۆڵۆمپیاده‌كه‌ بكات وهه‌وڵی‌ جدیيه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ناوی‌ عیراق له‌ ناوه‌نده‌ وه‌رزشیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا.
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندن
11/08/2021