سه‌رۆکی لیژنەی خزمه‌تگوزاری وئاوه‌دانکردنه‌وه له‌گەڵ توێژێک له‌لاوانی ده‌رچووی قه‌زای سەید ده‌خیل و شارۆچکەی ئور کۆده‌بێته‌وه

رۆژی دووشه‌ممه 9/8/2021 سه‌رۆکی لیژنەی خزمه‌تگوزاری وئاوه‌دانکردنه‌وه په‌رله‌مانتار د وه‌لید ئه‌لسه‌هلانی له‌گەڵ توێژێک له‌لاوانی ده‌رچووی قه‌زای سەید ده‌خیل و شارۆچکەی ئور کۆبۆوه.
په‌رله‌مانتار ئه‌لسه‌هلانی تاووتوێی ئه‌وکێشانەی له‌گەڵ توێژی لاوه ده‌رچووه‌کان کرد وباسی نه‌ره‌خساندنی هه‌لی کاربۆیان، به پێویستی زانی که‌رتی تایبه‌ت کارابکرێت و هه‌وڵبدرێت ئاسۆیه‌کی فراوان له بواری وه‌به‌رهێنان دروست بکرێت بۆ ره‌خساندنی هه‌لی کار بۆلاوان.
فه‌رمانگەی راگەیاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
9/8/2021