ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران سەرپەرشتی و بەدواداچوونی ڕاستەوخۆدەکات لەهەڵمەتی ڤاکسینکردن دژی ڤایرۆسی کۆڤید١٩لەئەنجومەنی نوێنەراندا

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دوکتۆرسیروان عەبدوڵڵە سیرینی بەیانی ـەمڕۆسەرپەزشتی و بەدواداچوونی ڕاستەوحۆی کردبوهەڵمەتی ڤاکسینکردنی خانمان وبەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و فەرمانبەران و پۆلی سەربازی پاراستنی ئەنجومەنی نوێنەران لەدژی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ بەهاوکاریکردنی نەخۆشخانەی کوڕی سینا.

ئەمینداری گشتی لەمیانی چاوپێکەوتنی بە پەیوەندیدارەکان بە هەڵمەتەکەوەوفەرمانبەرانی ئەنجومەنەوە جەختی کردەوە لەسەرگرنگی ڤاکسینکردنی هەمووان لەبەرئەوەی دەیانپارێزێت لەتووشبوونیان بەڤایرۆسی کۆڤید١٩،هەروەها قەدەغەی گواستنەوەی ڤایرۆسەکەبۆئەوانی تر دەکات وەژمارەی کەسەکانی کۆمەڵگاپتردەبن ئەوانەی کە پارێزراودەبن لەتووشبوون بەئەم ڤایرۆسە،ئەمەش دەبێت بەهۆی خاوبوونەوەلە بڵاووبوونەوەی نەخوشیەکە وەیارمەتی دژبوون بەکۆمەڵ دەدات.

ئەمینداری گشتی جەختی کردەوەلەسەرگاڵتەنەکردن بەم ڤایرۆسەیان کەمتەرخەمی بەلێدانی ڤاکسین وەبڕوانەکردن بەوەی بڵاودەکرێتەوەو پڕوپاگەندەی بۆدەکرێت لەڕاگەیاندن وکەناڵەکانی پەیوەندیەکۆمەڵایەتیەکاندا لەبابەت زیانی ڤاکسینەکەو کاریگەری خراپی لەسەر ڤاکسین لێدراوەکان لەئایندەدا.

هەروەها ئەمینداری گشتی سوپاس وپێزانینی خۆی دەربڕی بۆهەمووکارمەندەکانی نەخۆشخانەی کوڕی سینالە پزیشکەکان ودەرماندەران وبەڕێوەبەران، ئەوانەی هاوبەشیانکرد لەم هەڵمەتەدا ، ستایشی خێراوەڵامدانەوەی فەرمانبەرەکان بۆهەڵمەتی ڤاکسینکردن کرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران
سێشەممە١٠/٨/٢٠٢١