سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری‌ وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ داپۆشین وقیرتاوكردنی‌ ناوچه‌كانی‌ شارۆچكه‌ی‌ ئور له‌زیقار ده‌كات

رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ 9/8/2021سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری‌ وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ په‌رله‌مانتار د وه‌لید ئه‌لسه‌هلانی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ داپۆشین وقیرتاوكردنی‌ ناوچه‌كانی‌ شارۆچكه‌ی‌ ئورى له‌ پارێزگای‌ زیقاری‌ كرد
په‌رله‌مانتار ئه‌لسه‌هلانی‌ ره‌زامه‌ندی‌ فه‌رمی‌ وه‌رگرتبوو وبه‌دواداچوونی‌ بۆهه‌موو رێكاره‌كان كردبوو تاگه‌یشت به‌قۆناغی‌ جێبه‌جێكردنی‌ رووپۆشكردنی‌ رێگاكانی‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئال حاجی‌ تاهیر و ئه‌لحاج جه‌میل و ئه‌لوادی‌ وئه‌بو ره‌سول وئه‌لكه‌واك و ئه‌لنغێمش و عبدولخزرو ئه‌ل مدێریج وئه‌لساده‌ و ئه‌لئیۆلس.
فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
9/8/2021