لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری بەڕێوەبەری فەرمانگەی پشكنین لە وەزارەتی تەندروستی دەكات

ڕۆژی چوارشەمە 11/8/2021 لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانی بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار دكتۆر قوتەیبە ئەلجبوری و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، پەرلەمانتار دكتۆر جەواد ئەلموسەوی و پەرلەمانتار دكتۆرە ئیكتیفا ئەلحەسناوی، میوانداری بەڕێز بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی پشكنینیان لە وەزارەتی تەندروستی دكتۆر عەباس سەباح محمد كرد.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ كرا لەسەر كاراكردنی ڕۆڵی فەرمانگەی پشكنین لە وەزارەت، لە نێویاندا دەسەڵاتی پێكهێنان و دەركردنی فەرمانی كارگێڕییان تایبەت بە لیژنەكانی لێكۆڵینەوە و وردبینی لەسەر فەرمانگە تەندروستییەكانی بەغدا و پارێزگاكان هەبێت.
لەلای خۆیەوە بەڕێز بەڕێوەبەری فەرمانگەی پشكنین ئاماژەی بەو ئاستەنگانە كرد كە دەبنە ڕێگر لە هەستانی فەرمانگەكە بە ڕۆڵی چاودێری و لێكۆڵینەوەی خۆی.
لەكۆتایی میواندارییەكەدا بەڕێز سەرۆكی لیژنەكە ڕایسپارد، گرنگە بەڕێز وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كارگێڕی و یاسایی میوانداری بكرێن بۆ وەستان لەسەر فاكتەرەكان و چەنوچونی بابەتەكە و كاراكردنی ڕۆڵی چاودێری فەرمانگەی پشكنین لەوەزارەتی تەندروستی.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X