لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری وەزیری لاوان و وەرزش دەكات

ڕۆژی چوارشەمە 11/8/2021 لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجومەنی نوێنەران بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار دكتۆر قوتەیبە ئەلجبوری و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە پەرلەمانتار دكتۆر جەواد ئەلموسەوی، دكتۆر ئیكتیفا ئەلحەسناوی و ژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنەی لاوان و وەرزش لە ئەنجومەنی نوێنەران، میوانداری بەڕێز وەزیری لاوان و وەرزش كاپیتان عەدنان دەرجالی كرد.
لە میانەی میواندارییەكەدا لیژنەكە گەنگەشەی بابەتی چالاكییە وەرزشییەكان بە تایبەت سازدانی یارییەكانی تۆپی پێی كرد و پێویستی گرنگیدان بە ڕێكارە خۆپارێزییەكان و هاندانی جەماوەر بۆ وەرگرتنی پێكوتەكان دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تاوتوێ كرا.
لەلایەن خۆیەوە بەڕێز وەزیری لاوان و وەرزش جەختی كردەوە لەسەر پێویستیی سەپاندنی وەرگرتنی پێكوتە بەسەر جەماوەردا بە مەبەستی چوونە ناو یاریگا وەرزشییەكان هەروەك ڕوونی كردەوە ئامانجی سەرەكی لە سازدانی ئەم یارییانە بۆ هەڵگرتنی ئەو قەدەغە نێودەوڵەتییەیە كە سەپێنراوە بەسەر یاریگا وەرزشییەكانماندا
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی پەیوەندی بەردەوام و پێكەوە كاركردن بۆ پشتیوانیكردنی هەوڵەكانی وەزارەتی لاوان و وەرزش لەم بوارەدا كردەوە.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X