لاوانی په‌رله‌مان سه‌ردانی ته‌له‌فیزۆنی په‌روه‌رده‌یی ده‌كات
دووشه‌ممه 9/8/2021 په‌رله‌مانتار دیار به‌رواری جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزش به‌نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌كه سه‌ردانی باره‌گای ته‌له‌فیزۆنی په‌روه‌رده‌یی پارێزگای دهۆكی كردبه‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر دامه‌زراندنی كه‌به‌رنامه‌كانی به دیالێكتی بادینی په‌خشده‌كات ، پێشوازی له‌به‌ڕێزی كرا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ر و كادیرانی كه‌ناڵه‌كه.
په‌رله‌مانتار به‌رواری گوێبیستی‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بوو ده‌رباره‌ی ده‌زگاكه و میكانیزمی به‌ستنه‌وه‌ی به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكه ، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی كاری په‌خشی كه‌ناڵه‌كه ئه‌و پۆلانه‌ی به‌ئامانج گیراون.
په‌رله‌مانتار دیار به‌رواری ئه‌م كه‌ناڵه‌ی له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی قوتابیاندا به‌گرنگ زانی له‌ڕێی ئه‌و وانانه‌وه كه‌گوێی لێده‌گرن به‌هۆی مۆبایلی زیره‌كه‌وه هه‌روه‌ها سوود له‌مامۆستای پسپۆڕی سه‌رجه‌م مادده‌كان وه‌رده‌گرن ،هیوادارین قوتابیانی پۆله كۆتاییه‌كان سوودمه‌ندبن له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچه‌و قوتابخانانه‌ی مامۆستای زۆرباشی تیادا نییه .
شایانی باسه كه‌ناڵه‌كه له‌ڕێی تۆڕه‌كۆمه‌ڵا‌یه‌تییه‌كان وكه‌ناڵه ناوخۆییه‌كانه‌وه په‌خش ده‌كرێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
11/8/2021