لیژنەی شەهیدان لە ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری لیژنەی نوسینەوەی پڕۆگرامێكی خوێندن بۆ تاوانەكانی بەعس لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەكات

ڕۆژی چوارشەمە 11/8/2021 لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار خەلەف عەبدوسەمەد، میوانداری لیژنەی وزاری لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەسەرۆكایەتی دكتۆر عەلی حەمید بریكاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و دكتۆر ئیهاب ناجی عەباس بەڕێوەبەری گشتی توێژینەوە و پلاندانان و دكتۆر باسم ئەلعیقابی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی یاسایی كرد.
لەو دیدارەدا بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەكە، كە پێكهاتبوون لە دكتۆر حەیدەر ئەلیەعقوبی لە زانكۆی كەربەلا و دكتۆر حەیدەر حەسەن مشالی بەڕێوەبەری بەشی دیراسات و لێكۆڵینەوە هاوڕێ‌ لەگەڵ بەڕێز ئەیوب قاسم بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی تاوانەكانی بەعس لە دەزگای شەهیدان، باس لە بابەتی دەركردنی كتێبێكی خوێندن بۆ خوێندنگەكان بە ناونیشانی “تاوانەكانی بەعس” كرا و ئەو كارانەی لیژنەی وزاری لە ماوەی ڕابردوودا ئەنجامی داون و ئەو دەرەنجامانەی كە پێی گەشتوون تاوتوێ‌ كرا.
سەرۆكی لیژنەی شەهیدان ڕوونی كردەوە كە كاری ئەم لیژنەیە بەنەمری دەمێنێتەوە و مێژوو لەبارەیەوە دەنوسێت، ئاماژەی بەوەدا كە نوسینەوەی پڕۆگرامێكی خوێندن سەبارەت بە تاوانەكانی قێزەونترین ڕژێم كە مرۆڤایەتی بەخۆیەوە بینیبێتی بدوێ، ئەركێكی نیشتیمانییە، ئامانجی هۆشیاركردنەوەی نەوەكانە بۆ ئاگاداربوونیان لە سەردەمێكی ڕەش لە مێژووی عێراق كە خەریكە بەهۆی كەمتەرخەمی حكومەت لە ماوەكانی پێشوودا لەبیربكرێت، بەتایبەتی وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا، پەروەردە و ڕۆشنبیری كە گرنگی ڕاستەقینەیان بەم ناوەرۆكە نەداوە، كە بووە بە كەلێنێك و لەلایەن پاشماوەكانی بەعسەوە قۆستراوەتەوە بۆچاندنی هەندێك بیرۆكەی ژەهراوی كە هۆكاربووە بۆ شێواندنی بیری هەندێك لە لاوان.
.
خەلەف ئەوەشی دووپات كردەوە كە پێویستە لەسەر لیژنەكە گرنگی بە فاكتەری كات بدات بۆ یەكلاییكردنەوەی دەركردنی كتێبەكە كە زۆر دواكەوتووە، وهیوادارین كە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە زووترین كات پڕۆگرامەكە تەواو بكات بۆ ئەوەی ببێت بە دەستكەوتێك بۆیان و لەبەردەم هەموواندا شانازی پێوە بكەن.
سەرۆكی لیژنەی شەهیدانی پەرلەمانی هەندێك تێبینی پێشكەشی لیژنەی نوسینەوەكە كرد، لەوانە: پێویستە پڕۆگرامەكە سەربەخۆ بێت، لەبەرئەوەی دەقە یاساییەكە لە یاسای دامەزراوەكەدا بە ناونیشانی پڕۆگرامێكی خوێندن هاتووە نەك وەك بەشێك لەنێو پڕۆگرامێكی تری خوێندندا و لە حاڵەتی مامەڵەكردنمان لەگەڵ ئەم پڕۆگرامەی خوێندندا وەك بەشێك لەناو پڕۆگرامێكی خوێندندا، ئەوا ئامانجی دەركردنی یاساكە یاخود هۆكارەكانی پێویستبوونی دەركردنی، بەدی نایەت.
لیژنە وزارییەكە ڕوونیكردەوە دوای ئەوەی لەلایەن بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵاوە پێكهێنرا، هەستا بە وەرگرتنی پاڵێوراوانی زانكۆكان و دەستنیشانكردنی لیژنەی لاوەكی لە مامۆستایان بە پسپۆڕیی جیاوازەوە، ئەوانەی كە ئازارچەشتەی ئەو سەردەمە تاریكەبوون و بە پێی پسپۆڕییان دابەشكراون بۆ ئامادەكردنی بەند و بەشەكانی ناو كتێبەكە، كە ئێمە توانیمان ئەو بەندانە تەواو بكەین و بەئەنجامی بگەیەنین، كە خۆی لەخۆیدا بە خاڵی دەستپێكی بە ئەنجامگەیاندنی پڕۆگرامەكە دادەنرێت. ئێمە هەوڵدەدەین لەماوەی دوومانگدا كۆتایی پێ بهێنین، هاوڕێ لەگەڵ بوونی فشار و ئاستەنگیشدا هەوڵی تێپەڕاندن و بە ئەنجامگەیاندنی ئەو ئەركە دەدەین كە پێمان سپێردراوە.
دكتۆر خەلەف عەبدولسەمەد هانی لیژنە وزارییەكەی دا بۆ پەلە كردن لە دەركردنی ئەم پڕۆگرامەی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو، وجەختیشی كردەوە لەسەر پشتیوانیكردنی لیژنەی شەهیدان لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خۆیان و كارەكانیان و بۆ پێكەوە كاركردن لەم بوارەدا بەمەبەستی مسۆگەركردنی نەهاتنەوەی بەعس، كە هەندێك هەوڵی گێڕانەوەی دەدەن بە ناونیشانگەلی تر، ئەوەش هەریەك بە پێی لێپرسراوێتی و كارەكەی دەبێت.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن