سه‌رۆکی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانکردنه‌وه نه‌خۆشخانەی تورکی شاری ناسریه به‌سه‌رده‌کاته‌وه
چوارشه‌ممه 11/8/2021 په‌رله‌مانتار د وه‌لید ئه‌لسه‌هلانی سه‌رۆکی لیژنەی خزمه‌تگوزاری وئاوه‌دانکردنه‌وه سه‌ردانی نه‌خۆشخانەی تورکی کرد له‌ناسریه دوای هه‌وڵی به‌رده‌وام و به‌دواداچوونی لیژنەی په‌رله‌مانی خزمه‌تگوزاری وئاوه‌دانکردنه‌وه وبەنوێنهرایهتی ئه‌لسه‌هلانی به‌شێکی نه‌خۆشخانه‌که کرایه‌وه .
هه‌ماهه‌نگی نێوان په‌رله‌مانتار ئه‌لسه‌هلانی و وه‌زیری ناوخۆ به‌شێوەی راسته‌وخۆ وپاڵپشتیکردنی فریاکه‌وتنی خێرا و پەیوهندیکردن به بهبەڕێوبهری به‌رگری شارستانی بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و ئاسته‌نگانەی ده‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م کاری به‌شه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشخانه گرنگەدا و له‌پێناو خزمه‌تکردنی هاووڵاتیاندا، ودابینکردنی سه‌رجه‌م پێداویستی و پاڵپشتی دارایی و ته‌کنیکی بۆ ئه‌م به‌شانه ، چاوەڕوانیش ده‌کرێت نه‌خۆشخانه‌که بهشێوەیهکی ته‌واو بکرێته‌وه .
فه‌رمانگەی راگەیاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
12/8/2021