له‌ میانی چاودێریكردنی دیده‌وانییه‌كی وتوێژی په‌یمانگای په‌ره‌پێدانی ئه‌نجومه‌ن.. كه‌عبی ته‌ئكید له‌ پێویستی ئاماده‌كردنی پێداچونه‌وه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل به‌ سه‌رجه‌م یاساكانی پێشوتر ده‌كات به‌وشێوه‌یه‌ی‌ له‌گه‌ڵ وه‌رچه‌رخانی‌ دیموكراتی و دۆخی ئێستای‌ وڵاتدا ده‌گونجێت

به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ته‌ئكیدی له‌سه‌ر گرنگی پێداچونه‌وه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل كرده‌وه‌ به‌سه‌رجه‌م ئه‌و یاسایانه‌ی‌ پێشوتر دانراون به‌وشێوه‌یه‌ی‌ له‌گه‌ڵ وه‌رچه‌رخانی‌ دیموكراتی و دۆخی ئێستای وڵاتدا ده‌گونجێت، هاوكات داوایكرد رۆشنایی بخرێته‌ سه‌ر ئه‌و ته‌گه‌رانه‌ی‌ له‌به‌رده‌م یاسادانه‌ری عێراقدا هه‌یه‌ به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنیان و دانانی یاساگه‌لێكی تۆكمه‌و شیاوی جێبه‌جێكردن تا خزمه‌ت به‌ سیسته‌می دیموكراتی له‌ عێراقدا بكات.

ئه‌م وتانه‌ی‌ به‌ڕێز كه‌عبی له‌ میانی‌ دیده‌وانییه‌كی وتوێژیدا هات، كه‌ په‌یمانگای‌ په‌ره‌پێدانی ئه‌نجومه‌ن به‌ هاوكاری فه‌رمانگه‌ی‌ یاسادانانی‌ ئه‌نجومه‌ن له‌ ژێر ناونیشان (جێپه‌نجه‌ی‌ هاریكاری ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ جوانكاری یاسادانان) رێكیخستبو به‌ ئاماده‌بونی نوێنه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت و ژماره‌یه‌ك له‌ دادوه‌ران و مامۆستایانی‌ زانكۆ و پسپۆڕانی بواری یاساو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی.

له‌و دیده‌وانییه‌دا كه‌عبی داوایكرد سه‌رجه‌م توانا پێویسته‌كان فه‌راهه‌مبكرێت بۆ پشتیوانی له‌ دامه‌زراوه‌كان و لایه‌ن و فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ كاروباری یاسادان به‌تایبه‌ت فه‌رمانگه‌ی‌ یاسادانان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هاوكات سه‌رنج بخرێته‌ سه‌ر گرێدانی كۆڕبه‌ندی و ئه‌و دیده‌وانیانه‌ی‌ كه‌ “په‌یمانگای په‌ره‌پێدانی ئه‌نجومه‌ن” و ناوه‌ندو دامه‌زراوه‌و ئه‌و ده‌ستانه‌ی‌ جێپه‌نجه‌یان به‌سه‌ر پێگه‌یاندنی یاساكانه‌وه‌ دیاره‌ رێكیان ده‌خه‌ن، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، كه‌ گرێدانی ئه‌و دیده‌وانییه‌ سه‌ره‌تایه‌كی گرنگه‌ بۆ هه‌ماهه‌نگیه‌كی به‌رفراوانی‌ یه‌كتر ته‌واوكردن له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانه‌وه‌ بۆ ده‌ستنیشانی‌ ته‌گه‌ره‌كان و دانانی یاساگه‌لێكی ئه‌وپه‌ڕی وردو ستانداری تۆكمه‌.

ئه‌و كۆبونه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك راسپارده‌ی‌ له‌ خۆگرت له‌ گرنگترینیشیان دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی كاركردنی هاوبه‌ش و هه‌میشه‌یی بو له‌ دامه‌زراوه‌ ره‌سمییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، كه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی له‌ كۆبونه‌كانیدا به‌شێوه‌ی‌ خولاو ئه‌نجامیانده‌دات بۆ تاوتوێی پێشنیاره‌كان و یاسا گرنگه‌كان كه‌ بۆ تۆكمه‌كردنیان رێكخده‌خرێن، راپۆرته‌كانی خۆی ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكات، هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی سه‌ندیكاكانی پارێزه‌ران و رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی و ئه‌كاديمی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ به‌ره‌و پێشبردنی رێساكانی وڵاتیش به‌شدارییان پێبكرێت.

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٨/١٥