سەرۆکى لیژنەى مافى مرۆڤ چاوى دەکەوێت بە وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى

پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحى سەرۆکى لیژنەى مافى مرۆڤ، ڕۆژى یەک شەممە 15ى ئاب، چاویکەوت بە بەڕێز دکتۆر نەبیل کازم عەبدولساحب، وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بۆ تاتوێکردنى چەند پرسێک.

لەمیانى دیدارێکدا، هەردوولا باسیان لەو پرسانە کرد کە پشتیوانى خوێندکاران دەکات، لەوانەش، داواکارییەکانى هاوڵاتیانى کەرکوک بۆ پشتیوانیکردنى خوێندکارانى زانکۆو پەیمانگا عێراقییەکان و، دابینکردنى پێداویستیى خاوەن بڕوانامە باڵاکان و، خوێندکارانى دەرەوەى وڵات.

ساڵحى تەئکیدى لەپێویستى کردنەوەى زانکۆى تەکنیکى کرد لەکەرکوک، لەپێناو بەرزکردنەوەى توانای وەرگرتنى خوێندکارانى خوێندنە بەراییەکان و، ڕێگریکردن لە بێبەشبونى گەنجان لە دەرفەتى فێربون، لەپێناو زیادکردنى قبوڵکراوان لەزانکۆ حکومییەکان بە ئامانجى بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى خوێندکاران و دەوڵەمەندکردنى عێراق بەوزەى گەنجانەو بەرهەمدار، بۆ ئەوەى بەشداربن لە بنیاتنانى واقیعێکى تازە لەسەر بنەماى پرۆسەیەکى پتەو، ئاماژەى بە پێویستى دابینکردنى پێداویستییەکانى زانکۆى کەرکوک و پێشکەشکردنى پشتیوانى زیاتریشى کرد، لەپێناو پاراستنى ڕەسنایەتى و توندتوڵى خوێندنى ئەکادیمى تیایدا.

فەرمانگەى ڕاگەیاندن
ئەنجومەنى نوێنەران
15/8/2012