پرسەنامەی د.بەشیر حەداد، بە بۆنەی کۆچی دوایی ھونەرمەند سەلام کۆیی

بەڕێزان خانەوادەی ھونەرمەند (سەلام کۆیی).
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەندی دیاری بواری نواندن و شانۆ (سەلام کۆیی)مان بیست. بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و تەواوی دۆستان و ھاوڕێیانی کۆچکردوو و ھونەرمەند و ھونەر دۆستانی کوردستان دەکەین.
ھونەرمەند (سەلام کۆیی)، بەنرخترین رۆژەکانی تەمەنی خۆی لە خزمەتکردن بە ھونەری نواندن و شانۆدا بەڕێکرد و جێ دەستیشی لەو بوارەدا دیارە.
ھیوادارین خودای مەزن کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامیش بە ئێوەی بەڕێز و دۆست و ھاوڕێیانی ببەخشێت.

‏‎ إنا لله وإنا إليه راجعون

‏‎ د.بەشیر حەداد
‏‎ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
‏‎‏‎ سێشەممە ٢٠٢١/٨/١٧