لاوان ووەرزشى پەرلەمان سەردانى سەربازگەى هەڵبژاردەى کیگ بۆکسینگ دەکات

دووشەممە 16/8/2021 پەرلەمانتار دیار بەروارى جێگرى سەرۆکى لیژنەى لاوان ووەرزش بەنوێنەرایەتى لیژنەکە سەردانى سەربازگەى هەلبَژاردەى نیشتمانى کیگ بۆکسینگى کرد کەسەربازگەکە لە پارێزگاى دهۆکى هەرێمى کوردستان بوو وەک خۆخۆئامادەکردن بۆ پاڵەوانێتى عەرەبى دوانزەهەمى هەڵبژاردەکان کەکۆتایى ئەم مانگە لەهەمان شار بەڕێوەدەچێت
پەرلەمانتار بەروارى مەشقى هەڵبژاردەکە وئامادەکارى یاریزانانى بەشداربووى پاڵەوانێتییەکەى بینى ، لەگەڵ کارگێڕان و تیمە هونەرییەکەى کۆبۆوە زانیارى تەواویان پێدا دەربارەى شوێنى نیشتەجێبوونیان و مەشق و بارودۆخى یاریزانان.
پەرلەمانتار دیار بەروارى وتى ئەنجومەنى نوێنەران لەڕێى لیژنەى لاوان ووەرزشەوە پاڵپشتى ئەم چالاکییانە دەکات لەوڵاتدا ،وتیشى پێ ویستە بایەخ بەیاریزانان و ژینگەیەکى گونجاویان بۆدئامادەبکرێت تا ئەنجامى باش بەدەستبێنن .
لاى خۆیانەوە کادیرە راهێنەرەکان هەوڵدەدەن ئەنجامى زۆرباش لەپاڵەوانێتییەکە بەدەست بێنن .
ئەنجومەنى نوێنەران
فەرمانگەى راگەیاندن
17/8/2021