سەرۆكی لیژنەی شەهیدان لە ئەنجومەنی نوێنەران بەرپرسیارێتی نەگەڕانەوەی پڕۆژەكانی نیشتەجێكردن بۆ سەر پارێزگاكانی خستە ئەستۆی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن

پەرلەمانتار خەلەف عەبدولسەمەد سەرۆكی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی، پاڵپشت بە بڕیاری ژمارە 312 بۆساڵی 2019 ی ئەنجومەنی وەزیران بەرپرسیارێتی نەگەڕانەوەی پڕۆژە بەردەوامەكانی سەر بە وەزارەت بۆ سەر پارێزگاكانی خستە ئەستۆی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن ، ئاماژەی دا بەوەی جێبەجێنەكردنی ئەو بڕیارە سەرپێچییەكی ئاشكرای یاساییە.
هەروەها ئەوەشی ڕوون كردەوە كەوا وەزارەت وەڵامی داواكانی پارێزگای بەسرەی نەداوەتەوە كە تایبەت بوون بە گۆڕینی خاوەندارێتی پڕۆژەكان، سەرنجی خستە سەرئەوەی كەبەڕێوەبەری گشتی نیشتەجێكردن ڕێگری كردووە لە جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بە گواستنەوەی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون بۆ سەر پارێزگاكان، لەوانەش كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبوونی خالیدون كە دەبێتە هۆی دروستبوونی لەمپەر و دواكەوتن لە تەواوكردنی ئەم پڕۆژانە و ڕادەستكردنیان بە سودمەندان و بەدووری نەزانی كە رێوشوێنی یاسایی گونجاو بەرانبەر بەڕێوەبەری گشتی نیشتەجێكردن بگرێتەبەر.

لەمیانەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز وەزیری ئاوەدانكردنەوەونیشتجێكردن، دكتۆر خەلەف عبدولسەمەد جەختی كردەوە لەسەر پێویستیی یەكلاییكردنەوەی گۆڕینی خاوەندارێتی ئەم پڕۆژانە و لەوانەش پڕۆژەكانی نیشتەجێكردنی كەس و كاری شەهیدان، لە وەڵامدا بەڕێز وەزیر، بەدەنگەوەهاتنی باشی هەبوو بۆ ئەم بابەتە.
خەلەف ئاماژەی بەوە كرد كەوا ڕێگریكردن لەبەردەم كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبوون بۆ سەر پارێزگا دەبێتە هۆی بێبەشبوونی هەزاران خێزان لە نیشتەجێی گونجاو، ئەوەش لە كاتێكدا دەكرا كارەكە چارەسەر بكرێت بە گەڕانەوە بۆ بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران.
سەرۆكی لیژنەكە جەختی كردەوە كە لە ڕێی ئەوەدایە پرسیاری پەرلەمانیی ئاراستەی بەڕێز وەزیری ئاوەدانكردنەوە بكات سەرەڕای میوانداریكردنی لە لیژنەی شەهیدان بۆ گەنگەشەی ڕێگاكانی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەم پرسە بە زووترین كات.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن