له‌یادی شه‌هیدبونی باوكی ئازادیخوازان و خانه‌واده بێگه‌رده‌كه‌ی.. كه‌عبی: زیندوكردنه‌وه‌ی یادی شه‌هیدبونی ئیمام حوسه‌ین (عليه السلام) به پیاده‌كردنی په‌یڕه‌وه‌كه‌ی و دژایه‌تی سته‌م ده‌بێت هه‌رچه‌نده به‌هێزبێت و چاكسازیش بكه‌ین به رێڕه‌وی خۆمان
به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی گه‌لی عێراقی و تێكڕای جیهانی ئیسلامی و سه‌رجه‌می ئه‌و مرۆڤانه كرد، كه به گرتنه‌به‌ری رێڕه‌وی ئیمام حوسه‌ین به‌رپه‌رچی سته‌م و پاشكۆیه‌تییان كردوه به به‌رنامه‌ی خۆیان، به‌بۆنه‌ی یادی شه‌هیدكردنی ئیمام حوسه‌ینی كوڕی عه‌لی، (عليه السلام) باوكی ئازادیخوازان و ئه‌وه‌ی له ئه‌هل و به‌یتی بێگه‌رد له‌گه‌ڵیدا بو له‌گه‌ڵ شه‌هیدانی تری سه‌رده‌سته له ده‌ی موحه‌ڕه‌م، رۆژی عاشورا.
له به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشیدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ی ئابی 2021، كه‌عبی رایگه‌یاند:
بسم الله الرحمن الرحيم
” ذلك ومن يعظم شعائر الله فإنها من تقوى القلوب ”
صدق الله العلي العظيم
جاویدانی شۆڕشی ئیمام حوسه‌ین، (عليه السلام) به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و شۆڕشه، وه‌ك هه‌ر شۆڕشێكی تر نه‌بوه، به‌وپێیه‌ی بۆ په‌یڕه‌وێكی مرۆڤایه‌تی خاوه‌ن ئاماژه‌ی به‌رز دامه‌زرا، كه تێیدا خواستی ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌مو جۆره به‌ندایه‌تی و چه‌مانه‌وه‌یه‌ك و ژیان له سایه‌ی سته‌م و داپڵۆسین ره‌تكرایه‌وه، ئه‌وه‌ش بوه هۆی ئه‌وه‌ی كه شۆڕشه‌كه‌ی حوسه‌ین و قوربانیدانی به رۆحی پاكی خۆی و ئه‌و شه‌هیدانه پاكانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بو، ببێته چراو رۆشنایی بۆ هه‌مو نه‌ته‌وه‌كانی جیهان.
ئه‌وه‌شی وتوه:
باشترین شتێك ئه‌م یاده دڵته‌زێنه‌ی پێ بكه‌ینه‌وه كه وه‌ستانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی راستی دژ به ته‌واوی باتڵ تێیدا ره‌نگیدایه‌وه، ئه‌وه‌یه رێڕه‌وی گه‌وره‌ی شه‌هیده‌كانی پێ ته‌واوبكه‌ین به به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی پاشكۆیه‌تی و سوكایه‌تیپێكردن و دوبه‌ره‌كی به هه‌مو جۆره‌كانیه‌وه‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی سته‌م هه‌رچه‌ند به‌هێزبێت و چاكسازی بكه‌ینه رێڕه‌وێكی پته‌و بۆ خۆمان و نه‌وه‌كانی داهاتومان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه چاكسازی راسته‌قینه له چاكسازیكردنی ده‌رون و كۆمه‌ڵ و ده‌وڵه‌ته‌وه تا ده‌گاته كۆمه‌ڵگایه‌تی پڕ له ئاسایش و سه‌قامگیری به‌توانا كه بتوانێت كاروبار و سامانه‌كانی خۆی به‌ڕێوه‌به‌رێت؛ ده‌ستپێده‌كات، ئه‌وه‌ش نایه‌ته‌دی تا ئه‌وكاته‌ی ده‌وڵه‌ت و گه‌ل پشتی یه‌ك نه‌گرن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تای گه‌نده‌ڵی و ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵكاران و سته‌مكاران، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شی پێكردنی گه‌نجانی هۆشیار له بڕیاردانی ژیرانه و رێگریكردن له هه‌مو جۆره‌كانی ده‌ستوه‌ردان له كاروباره‌كانی عێراق و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سه‌روه‌ریه‌كه‌ی له هه‌ر دۆخێك‌دا.
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:
پێویسته هه‌مو ئازادیخوازان رۆڵیان هه‌بێت له سه‌رخستنی ئه‌زمونی دیموكراتی له عێراق كه یه‌كێكه له ئه‌زمونه ناوازه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه، سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ئه‌زمونه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی دروست، هه‌نگاوی یه‌كه‌مه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه كۆمه‌ڵگاكه‌ی ئێمه به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، وڵاته‌كه‌مان وڵاتی فه‌ڕوخێرێكه كه دوایی نایه‌ت، بۆیه ئه‌وه‌ی پێویستییه‌تی ته‌نها ده‌سه‌ڵاتێكی ژیرانه‌و كۆتاییهێنانه به گه‌نده‌ڵی و پاشكۆیه‌تی و چه‌كی شپرز.
درود له‌سه‌ر حوسه‌ین، درود له‌سه‌ر عه‌لی كوڕی حوسه‌ین، درود له‌سه‌ر كوڕانی حوسه‌ین و لایه‌نگرانی حوسه‌ین، ره‌حمه‌ت و جاویدانی بۆ شه‌هیدانی (الطف) سه‌رجه‌م شه‌هیدانی عێراق.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٨/١٨