بەیاننامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەسەر ڕووداوەکانی تارمیە

بسم الله الرحمن الرحيم
‏‎﴿ وَلَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتًا بَلْ أَحْيَاءٌ عِندَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ ١٦٩﴾ سُّورَة آل عِمرَان

جارێکی تر گەلەکەمان کۆمەڵێک شەهیدی قارەمانێتی و قوربانى و برینداری خوێنڕێژ دەکەن لە شاری تارمیە کە بە خوێنی خۆیان خاکی عێراقیان ڕشت وساڵانێکە لە دەستی تیرۆردا نەگەڕاوەتەوە وەک یەکێک لەو پەناگایانەی کە تا ئێستا لە لایەن داعشەوە دوورن لە پاککردنەوە.

ئێمە پێشتر چەند جارێک ئاگادارمان کردونە کە دوایینیان لەلایەن سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانەوە ڕوونکراوەتەوە دوای بۆردومانی بازاڕی ئەلوەحیلات لەشاری سەدر 2021 / 7 / 19 کە پێویستە دەزگا ئەمنییەکان و هەواڵگرییەکان ئەرکی پاکردنەوەی تارمیە بگرێتە ئەستۆی وخەڵکەکەشی لە تیرۆر ڕزگار بکەن، کە باخەکانیان وەک پەناگەیەکی ئارام داگیر کردوە بۆخۆیان .

ئەوەی لە تارمیە ڕوویدا لە ئۆپەراسیۆنەکانی لیوای 12ی حەشدی شەعبی و هەروەها ئەوەی لە ناوچەی سائير و غەزیلە و تەلی تاسه ڕویدا و کۆتا دانەیینیان کە هێڕشی خۆکوژی بوو لە لیواکە هەموی بەڵگەی گەشەسەندنی تیرۆریزم و هەڵگرەکانین لەم ناوچەیەدا کە پێویستی بەهەوڵێکی ئەمنی و سەربازی هاوئاهەنگی هەیە لە بەرزترین ئاستدا کە هێزە سەربازی و ئەمنییە جۆراوجۆرەکان و بە هەماهەنگی و بەشداربونی خەڵکی تارمیە ئەوانەی کە کاریگەریان لەسەر فراوانبوونی تیرۆر هەیە لە ناوچەکانیان و کە لەلایەن شاندێکی دانیشتوانی تارمیە ڕونیان کردەوە کە دوو هەفتە پێش ئێستا لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری میوانداری کرابوون.

لیژنەی ئاسایش و بەرگری داوا دەکات دوودڵ نەبن لە دەرکردنی بڕیاری بوێرانە بۆ ئەنجامدانی ئەم ڕووداوانە بۆ هەڵوەشانەوەی قەڵاکانی تیرۆرو و هەروەها خەڵکی تارمیە دڵنیادەکاتەوە کە ئامانجی سەرەکی ئەو ئۆپەراسیۆنانە خودی تیرۆرە و گەیشتن بە تارمییەیەکی ئارام و جێگیر کە ناو و ناوبانگ و شکۆی خێڵەکانی بپارێزێت بە پشتیوانی هێزە ئەمنییەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان .

خوای گەورە ڕەحم بە شەهیدەکانمان بکات و لە بەهەشتە فراوانەکەی خۆی بێ بەشیان نەکات و سەبوری خێزانەکانیان بدات و خوای گەورە تەندروستی بە بریندارەکان ببەخشێت .