سەرۆکى لیژنەى خزمەتگوزارى وئاوەدانکردنەوەى پەرلەمان رەزامەندى وەرگرت بەدروستکردنى 44 خوێندنگە لە پارێزگاى زیقار

دواى بەدواداچوونى لیژنەى خزمەتگوزارى وئاوەدانکردنەوەى پەرلەمان بەسەرپەرشتى پەرلەمانتار د وەلید ئەلسەهلانى سەرۆکى لیژنەکە و پەرلەمانتار عەلا ئەلناشى رەزامەندى دروستکردنى 44 خوێندنگە لەگشت ناوچەکانى پارێزگاى زیقاریان وەرگرت.
رۆژى چوارشەممە 18/8/2021 ئەلسەهلانى لەمیانەى سەردانەکەى بۆ بەشى گرێبەستە حکومییەکان ،وبەدواداچوونە بەردەوامەکانى لەگەڵ وەزارەتى پلاندان ودارایى ئاشکرایکرد رێکارەکانى تایبەت بەدروستکردنى خوێندنگەکان تەواوبووە ، هەروەها پرۆژەکانى پارێزگاکەش بەرەو جێبەجێکردن دەڕوات لەپێناو خزمەتکردنى هاوڵا تیانداو بەرژەوەندى گشتییا لەڕێى لایەنە جێبەجێکارى ناوەند وحکومەتە خۆجێیەکانى پارێزگارى زیقارەوە .
ئەنجومەنى نوێنەران
فەرمانگەى راگەیاندن
20/8/2021