سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەڕەخۆشی یادی شەهیدبوونی ئیمام حسین ( سڵاوی خوای لێبێت) دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرەخۆشی لە گەلی عێراق و ئومەی ئیسلامی دەکات لە یادی شەهید بوونی ئیمام حسین ( سڵاوی خوای لێبێت).
بەرێزیان ڕایگەیاند: ئەی گەلی عێراق ئەی ئەوانەی بڕوایان بە حەق و تەزحیەدانە، خوای گەورە ئەجرتان بداتەوە بە شەهیدبوونی لوتکەی حەق و پیاوی بەهڵوێست لە عاشورادا، کە نوێبۆتەوە تیایدا بیری شۆڕشی حسین بە ڕاستی و ئینسافی زوڵملێکراو و بەرەنگاربوونەوەی ستەمکار و زوڵم.
بەرێزیان وتیشی: هەڵوێستی ئیمام حسین بەرپرسیارێتی هەموو ئەوانەیە کە موخلسن بۆ رێبازی دادپەروەری و هەوڵی سەرخستنی ڕاستی ئەدەن لە بەرەنگاربوونەوەی ستەمکار، لە یادی عاسورادا لەو دۆخەی وڵاتی پێدا تێپەڕ دەبێت سەرخستنی ستەملێکراوان و بێهێزان بەسەر گەندەڵی و تیرۆر و گوشتنی گیانەکان و پێشێلی ئازادییەکان رێبازی ئیمام حسین فەرزی دەکات کە لەسەر هەموان بە هەموو ئاستەکانی بەرپرسیارێتی لەپێناو پەیرەو کردنی پرۆژەی چاکسازی و گۆڕانی ڕاستەقینە هەوڵدان بۆ سبەینێیەکی باشتر.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
18 ئاب 2021