لیژنەى رۆشنبیرى لەیادى شەهیدکردنى ئیمامى حوسەین سڵاوى خواى لێبێت پرسەى سەرەخۆشى ئاراستەى جیهانى ئیسلامى وگەورە مەرجەعەکان دەکات

لیژنەى رۆشنبیرى و گەشتوگوزار و شوێنەوارى ئەنجومەنى نوێنەران لەیادى شەهیدکردنى ئیمامى حوسەین و کوڕو هاوەڵانى سڵاوى خوایان لێبێت لە رووداوى ئەلتەف ى ئازاربەخش پرسەى سەرەخۆشى ئاراستەى جیهانى ئیسلامى وگەورە مەرجەعەکان دەکات
سەرۆکى لیژنەکە وئەندامەکانى گەرمترین پرسەى سەرەخۆشى ئاڕاستەى هەموو موسوڵمانانى رۆژهەلأتى زەوى ورۆژئاواى لەیادى عاشورادا دەکەن بەشەهیدبوونى ئیمامى حوسەین و خانەوادە وهاوەڵانى سڵاوى خوایان لێبێت ئەوکارەساتە جەرگبڕەى کەمرۆڤایەتى لەڕێیەوە زانى سەرکەوتنى خوێنە بەسەر شمشێردا .
داواکارن بەوانەوەرگرتن لەو شۆڕشە ، یەکگوتار وبیرى روناککەرەوە لەنێو هاوڵاتیانى یەک کۆمەڵگەدا بێت وەک چۆن ئیمامى حوسەین سلأوى خواى لێبێت ئەو رێگایەى گرتبووەبەر ، وشۆڕشەکەى دژبەستەمکارى بوو لەپێناو بەرزکردنەوەى دەنگى راستى و یەکڕیزى موسوڵمانان لەسەرجەم جیهاندا.
سڵاو لەحوسەین ، ومناڵەکانى حوسەین ،وهاوڕێیانى حوسەین
ئەنجومەنى نوێنەران
فەرمانگەى راگەیاندن
19/8/2021