سەرۆكی لیژنەی دۆستایەتیی ئەرمەنی_عێراقی چاوی بە باڵیۆزی ئەرمینیا لە بەغدا دەكەوێت

.پەرلەمانتار ڕێحانا حەنا سەرۆكی لیژنەی دۆستایەتی نێوان عێراق و ئەرمەنستان چاوی كەوت بە بەڕێز باڵیۆزی ئەرمەنستان لە بەغدا بەڕێز هراتشیا كە ماوەی كاركردنەكەی لە مانگی داهاتوودا بەكۆتا دێت.
لە میانەی دیدارەكەدا كە لە بارەگای لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام درا سوپاسی خۆی بۆ هەوڵەكانی باڵیۆز لە ماوەی كاركردنی لە باڵیۆزخانەی ئەرمەنستان لە بەغدا دەربڕی و ڕوونیكردەوە پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئەرمینیا پەیوەندییەكی سەنگینە و لەسەر بنەمای ڕێزی دوولایەنەی نێوان هەردوو دەوڵەت بنیات نراوە.
پەرلەمانتار رێحانا حەنا ستایشی ئەو دەستكەوتانەی كرد كە لەماوەی كاركردنی باڵیۆز بەدەست هاتوون لە واژووكردنی كۆمەڵێك ڕێككەوتننامە لە نێوان هەردوو وڵات لەوانە(ئابوری، ئەمنی و خزمەتگوزراییەكان) كە خزمەت بە هەردوو وڵات دەكەن.
هەروەك بەڕێز سەفیر ستایشی ڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی كرد بە نوێنەرایەتی لیژنەی دۆستایەتی عێراقی_ئەرمەنی لە ئاسانكاریكردن و كەمكردنەوەی هەندێك لە ڕێگرییەكانی بەردەم كارەكانی لەماوەی ڕابردوودا، سەرباری سەردانیكردنی ئەم دواییەی لیژنەی دۆستایەتی و شاندی پەرلەمانی بۆ ئەرمینیا.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن