سەرۆکى لیژنەى مافى مرۆڤ پێکهێنانى تیمێکى حکومى ڕادەگەیەنێت بۆ بەدواداچونى سەرچاوەى ئەو بۆنە ناخۆشەى شارى کەرکوک

ئەرشەد ساڵحى سەرۆکى لیژنەى مافى مرۆڤ، ڕۆژى شەممە 21ى ئاب، پێکهێنانى لیژنەیەکى حکومى تایبەتمەندى ڕاگەیاند، بۆ بەدواداچونى سەرچاوەى ئەو بۆنە ناخۆشەى کە شەوانە لەزۆربەى ناوچەکانى پارێزگاى کەرکوک بڵاودەبێتەوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحى سەردانى بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى کەرکوک و دامەزراوەکانى کردو، چاویکەوت بە یاریدەدەرى فەرماندەى پۆلیسى کەرکوک، تیمە حکومییە پێکهێنراوەکە نوێنەرانى ئیدارەى پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتى ژنیگەو بەرگرى شارستانى و فەرماندەیى پۆلیس و قایمقامیەتى ناوەندى کەرکوک و کۆمپانیاى نەوتى باکورو دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى لە خۆدەگرێت.

پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحى، سکاڵانامەیەکى فەرمیشى ڕەوانەى دادوەرى دادگاى لێکۆڵینەوەى کەرکوک کرد، سەبارەت بە بڵاوبونەوەى ئەو بۆنە ناخۆشە شارى کەرکوک، هاوکات تەئکیدى کرد لە پێویستى لێپرسینەوە لەو لایەنانەى پێشێلى مەرجەکانى سەلامەتى دەکەن، بەو جۆرەى زامنى پاراستنى تەندروستى و سەلامەتى هاوڵاتیانى پارێزگاکە دەکات.

فەرمانگەى ڕاگەیاندن
ئەنجومەنى نوێنەران
21ى ئابى 2021



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X