له‌ دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت.. كه‌عبی ته‌ئكید له‌ به‌رده‌وامی پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت و ده‌سته‌به‌ری سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی ده‌كاته‌وه‌ تا سه‌ربه‌خۆ بێت له‌ كاره‌كانیداو ئه‌و ئه‌ركانه‌ی‌ پێی راسپێردراون ئه‌نجامیان بدات

به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ته‌ئكید له‌ به‌رده‌وامی پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت و ده‌سته‌به‌ری سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی ده‌كاته‌وه‌ تا سه‌ربه‌خۆ بێت له‌ كاره‌كانیداو ئه‌و ئه‌ركانه‌ی‌ پێی راسپێردراون ئه‌نجامیان بدات، هاوكات جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه‌ كاربكات له‌سه‌ر داڕشتنی یاساو هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاسای ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت له‌ كاتی‌ ئاراسته‌كردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ ته‌رخانكردنی بودجه‌ی‌ پێویست بۆی و دامه‌زراندنی سه‌رچاوه‌ی‌ مرۆیی بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌.
ئه‌م وتانه‌ی‌ به‌ڕێز كه‌عبی، له‌ میانه‌ی‌ دیدارێكیدا هات كه‌ ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ 23ی‌ ئابی 2021 له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كه‌ریم خه‌سباك، سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت و به‌ڕێزان د.عه‌بدولله‌تیف نایف، د. ئه‌حمه‌د ئه‌لمه‌عینی، جێگرانی‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ئه‌نجامیدا به‌ ئاماده‌بونی هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان د.محه‌مه‌د یوسف، راوێژكاری یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و به‌ڕێز د. فیراس ئه‌لحوسه‌ینی، راوێژكاری توێژینه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێداگریكرد له‌سه‌ر یه‌كتر ته‌واوكردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت له‌و كارانه‌ی‌ كه‌ تۆكمه‌یی یاساكان فه‌راهه‌م ده‌كات، هاوكات به‌ڕێزیان راسپارده‌ی‌ كرد لیژنه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دروستبكرێت بۆ تاوتوێكردن و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پێشنیار و پرۆژه‌ یاساكان و نوێنه‌رانی چه‌ند لایه‌نێكی پسپۆڕ له‌و لیژنه‌یه‌دا نوێنه‌ریان هه‌بێت و ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌تیش نوێنه‌ری سه‌ره‌كی بێت له‌و لیژنه‌یه‌دا.
كه‌عبی ئاماژه‌شی به‌ گرنگی رۆڵی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت كرد له‌ چاودێریكردنی باری تۆكمه‌یی یاساكان و پێدانی راپۆرت به‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌شێوه‌ی‌ خولاو كه‌ تێبینی له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌ خۆ بگرێت، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و لیژنه‌ی‌ دارایی ئه‌نجومه‌ن به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێزیان و به‌ میوانداریكردنی نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت دانیشتنێكی تایبه‌ت رێكده‌خات له‌ روانگه‌ی‌ پێڕاگه‌یشتنی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ ته‌رخانكردنی بڕی دارایی پێویست بۆ ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت.

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٨/٢٣



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X