لیژنەى رۆشنبیرى ستایشى ڤیستیڤاڵى ئەنبارى شانۆگەرى دەکات پاڵپشتى داهێنانى هونەرى سەرجەم پارێزگاکان دەکات

لیژنەى رۆشنبیرى و گەشتوگوزار وشوێنەوارى ئەنجومەنى نوێنەران ستایشى دەستپێکردنى ڤیستیڤاڵى ئەنبارى شانۆگەرى یەکەم دەکات لەشارى فەللوجە بەبەشداربوونى هەڵبژاردەیەک لەئەستێرەکانى هونەرى عیراق.
سەرۆکى لیژنەکە پەرلەمانتار سەمیعە ئەلغەللاب لەمیانەى ئامادەبوونى لەڤیستیڤاڵى شانۆگەرى یەکەمى پارێزگەکەدا لەژێر دروشمى” ئەنبار شارى زانست و بەخشین ” بەسپۆنسەرى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران بەڕێز موحەممەد ئەلحەلبوسى ، وتى لیژنەکە پاڵپشتى ئەوجۆرە چالاکیانەى هونەرى عیراقى دەکات لەبەردەم هەموو جیهاندا لایەنى روناک پیشان دەدات ، داوا لەحکومەت و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات گرنگى بدەن بەهونەرمەندى عیراقى لەسەرجەم بوارەکاندا بدات ، وسەرجەم پێداویستییەکانى بۆدابین بکات بۆبوژاندنەوەى واقیعى هونەرى لەسەرجەم پارێزگاکاندا .
ئەلغەللاب پیرۆزبایى لەکادیرى کۆڕبەندى شانۆگەرى شارى فەللوجە کرد بۆ دەستپێشخەرییەکەیان لەسازکردنى ئەو ڤیستیڤاڵە بەئامادەبوونى بەڕێز پارێزگار و حکومەتى خۆجێیى شارەکە ،بۆدەرخستنى رۆڵى هونەر لەئەنبار و جەنگ دژى تیرۆرو بیرى توندڕەوى، ڤیستیڤاڵەکە چەندین پەخشى شانۆگەرى ورۆشنبیرى لەخۆگرتبوو کەوێنەى تابلۆیەکى جیاوازى ناوچەئازادکراوەکانى کێشابوو پاش لەناوبردنى تیرۆریستان تیایدا .
ئەنجومەنى نوێنەران
فەرمانگەى راگەیاندن
23/8/2021