لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنانی پەڕلەمانی میوانداری ئەمینداری بەغداوسەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی بەغدا دەکات

لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنانی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی ئەحمە د ئەلکنانی وئامادەبوونی ئەندامەکانی ڕۆژی دووشەممە٢٣/٨/ ٢٠٢١میوانداریکرد لەبەڕێز ئەمینداری بەغداوسەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی بەغدا.
لەکۆبوونەوەکەداتاوتوێکرالەواقعی وەبەرهێنان لەبەغداوئەوگرفتانەی بەرەوڕووی کاری ئەمانەتی بەغدا دەبنەوە وەباسکردن لەپڕۆژە ئامادەبووەکانی ئێستاسەرەڕای ‌ پلانی ئەمینداریەتی بەغدابۆ فراوانکردنی پڕوژەوەبەرهێنانەکان بۆبەغدای پایتەخت.
پەڕلەمانتارکەنانی لەمیانی کۆبوونەوەکەدا جەختیکرد لەسەرئەوەی کەئەمینداریەتی بەغدابەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەرپرسەلەنەخشەی وەبەرهێنان لەپایتەختدابەوسیفەتەی بەرپرسی لایەنەبەرپرسەکەیەلەبڕیارە پلاندانانەکان وکڵێشەکان بۆپڕۆژە وەبەرهێنانەکان بەگوێرەی یاسا کارپێکراوەکان لەوانەش یاسای وەبەرهێنانی هەموارکراو ژمارە١٣لەساڵی٢٠٠٦ بە چاوپۆشین لەمۆڵەتەکانی  وەبەرهێنان کەبەوەبەرهێنەرە بەڕێزەکان دەدرێت لەوحاڵەتەدا کەئەم مۆڵەتانە نەگونجێت لەگەل یاساکانی ئەمینداریەتی بەغدا لە ڕووی پلان وکڵێشەدانانەوە.
لەلای خۆیەوەسەرۆکی لیژنەی وەبەرهێنانی سەرەتایی لەلیژنەی ئابووری ووەبەرهێنانی پەڕلەمانیداپەڕلەمانتارریازعەباس ئەلتەمیمی ڕوونیکردەوەکە بەڕێزئەمینداری بەغداتاکیدی لەوەکردۆتەوەکەئەمینداریەت هیچ قایڵبوونێکی پلاندانانی نەداوەبەهیچ کۆمپانیاێک لەوزەویوزارانەی لەدەوروپشتی فڕۆکەخانەی بەغدای نێودەوڵەتیدان ،ئاشکرایکرد ئەو قایلبوونانەی دراوەبۆمۆڵەتەکانی وەبەرهێنان لەوزەویوزارانەدا بەپێشێلکردنی یاسای وەبەرهێنانی کارپێکراودادەنرێت ئەوەی کەلەپێشیشدا ئەم پێشیلکردنەمان ئاشکراکردووە لەزۆر لەبۆنەکان و نووسراوەفەرمیەکاندابۆلایەنە چاودێریکارەکان وبەجێهێنەرەکان، داوایکردلەهەموو لاێک بۆپاراستنی موڵکەکانی دەوڵەت وماڵی گشتی وەخوێندنەوەی پڕۆژە وەبەرهێنەرەکان بەوشێوەیەی خزمەتی دەوڵەت دەکات وەسوودی بۆهاونیشتمانیان دەگەڕێتەوە چ پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی نیشتە جێبوون ویان بازرگانی بێت .

 ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٣/٨/٢٠٢١