له‌میانی پێشوازی له كاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانی و به‌رپرسی دۆسیه‌ی داعش… كه‌عبی داوا ده‌كات كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌روی فیكری و هه‌واڵگرییه‌وه به‌رده‌وامی بدات به روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش و شانه نوستوه‌كانی
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازیكرد له خاتو ئه‌نیكا بوڵتن، كاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا به وه‌كاله‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی عێراق و به‌رپرسی دۆسیه‌ی داعش له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و وه‌فدێكی یاوه‌ری به ئاماده‌بونی په‌رله‌مانتار عومه‌ر رێكانی به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی كۆتا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كان و ئه‌و دۆسیانه‌ی جێی گرنگی پێدانی هاوبه‌شی هه‌ردولان.
كه‌عبی داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌ت كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدراڵ كرد به‌رده‌وامی بدرێت به روبه‌ڕوبونه‌وه‌و تێكشكاندنی داعش و شانه نوستوه‌كانی له روی فیكری و هه‌واڵگرییه‌وه، هاوكاری پێویستیش پێشكه‌ش به‌و وڵاتانه بكرێت كه له‌رابوردوداو به ئێستاشه‌وه روبه‌ڕوی تیرۆر بونه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش له پێناو ریشه‌كێشكردنی ئه‌و بیرۆكه توندڕه‌ویانه‌و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و شوێنه‌واره ده‌رونیانه‌ی كه ئه‌و هێزه تاریكپه‌رستانه ده‌رهه‌ق به گه‌لانی ناوچه‌كه جێیان هێشتوه.
به‌ڕێزیان ئه‌وه‌شی وت، كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا یه‌كێكه له‌و نێرده دیبلۆماسیه كارایانه‌ی رۆڵی گرنگ و ناوازه‌ی گێڕاوه له پته‌وكردنی بنه‌ماكانی هاوكاری و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه ئابوری و سیاسی و كلتورییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات، هێواشی خواست گفتوگۆ و دیداره‌كانی نێوان هه‌ردولا به‌رده‌وامی هه‌بێت به‌وشێوه‌یه‌ی له ئایینده‌دا هه‌ردو گه‌لی ده‌ست سودی لێ ببینن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه خاتو ئه‌نیكا بوڵتن رۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و به‌ڕێز كه‌عبی به‌رزنرخاند له داڕشتنی ئه‌و یاسا گرنگانه‌ی كه پشتیوانی ئازادییه‌كان و پته‌وكردنی بنه‌ماكانی دیموكراتییه‌كانن، ته‌ئكیدیشی له گرنگی به‌شداری سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه عێراقییه‌كان له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا كرده‌وه‌و سوربونی وڵاته‌كه‌شی خسته‌ڕو له‌باره‌ی په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق و پشتیوانیكردنی به هه‌ر هۆكارێك بببێته هۆی سه‌قامگیركردنی ئه‌منی وڵات.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٨/٢٤