د.بەشیر حەداد، سەرەخۆشی لە د.رێواز فایەق دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤/٨/٢٠٢١، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسە و سەرەخۆشی خۆی لە د.رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەزیز محەمەد عەبدوڵڵا-ی خاڵی.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هاوخەمی خۆی بۆ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەربڕی و هیوای خواست کە خودای مەزن خاڵی بەڕێزیان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و سەبووریش بە خانەوادەکەیان ببەخشێت.

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
سێشەممە ٢٤ی ئابی ٢٠٢١