لیژنەى خزمەتگوزارى و ئاوەدانکردنەوەى پەرلەمان لەگەڵ وەزیرى گواستنەوە کۆدەبێتەوە

سێشەممە 24/8/2021 لیژنەى خزمەتگوزارى و ئاوەدانکردنەوە بەسەرۆکایەتى پەرلەمانتار د وەلید ئەلسەهلانى وئامادەبوونى ئەندامەکانى لەگەڵ وەزیرى گواستنەوە بەڕێز ناسر بەدر ئەلشبلى کۆبونەوە .
میواندارییەکە بەئامادەبوونى کادیرە پێشکەوتوەکانى وەزارەتى گواستنەوە وهەروەها هەریەک لە بریکارى وەزارەتى گواستنەوە وبریکارى هونەرى و بەڕێوبەرى گشتى هێڵى ئاسمانى عیراق و بەڕێوبەرى گشتى بەندەرەکانى عیراق وبەڕێوبەرى بەندەرى فاوى گەورە تاوتوێى پلانى وەزارەت بۆساڵى 2020-2021کرا.
هەروەها باس لەپرۆژە وەستاوەکانى وەزارەتى گواستنەوە وپرۆژەى بەندەرى فاوى گەورە کرا وهەروەها دۆسیەى هەڵگرتنى قەدەغە لەسەرعیراق پەیوەست بەفڕینى ئاسمانى .
فەرمانگەى راگەیاندن
ئەنجومەنى نوێنەران
24/8/2021