پەیامی د.بەشیر حەداد، بۆ ساڵیادی ئەنفالی بادینان

لەم رۆژەداو سی و سێ ساڵ پێش، رژێمی ئەو کاتی عێراق لە کردەوەیەکی نامرۆڤانەدا دەستی بە پرۆسەی ئەنفالکردنی دەڤەری بادینانی کرد، و لەو پرۆسە دڕندانەیەشدا هەزاران ھاووڵاتی بێتاوانی دەڤەرەکە شەهید و بێسەروشوێن و ئاوارە بوون و بە سەدان گوندیش وێران کران.
لەم یادەدا جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەردەوام دەبین له ھەوڵەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی به مەبەستی قەرەبوو کردنەوەی ماددی و مەعنەویی تەواوی کەسوکاری قوربانیانی ئەو تاوانە نامرۆڤانە .
داوا له حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش دەکەین ژیانێکی باشتر بۆ کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوان بڕەخسێنێت و خزمەتگوزاری زیاتریش پێشکەش بە ھاووڵاتیانی دەڤەری بادینان و تەواوی ناوچەکانی دیکەی کوردستان بکات.

‎د.بەشیر خەلیل حەداد
‎جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٠٢١/٨/٢٥