د.بەشیر حەداد، پیرۆزبایی ھەشتاوھەشتەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی سه‌ندیكای پارێزه‌ران و ڕۆژی پارێزه‌رى عێراقی دەکات
به بۆنه‌ی هه‌شتاوهه‌شته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی سه‌ندیكای پارێزه‌ران و ڕۆژی پارێزه‌رى عێراقی، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پیرۆزبایی له زیاء سه‌عدی سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عێراقی و سه‌رجه‌م پارێزه‌رانی عێراق كرد.
جێگری سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌ندیكای پارێزه‌ران له گرنگترین دامه‌زراوه‌كانه كه ڕۆڵێكی گرنگیان له كۆمه‌ڵگه ى مه‌ده‌نی و شارستانییه‌كاندا هه‌یه، به تایبه‌ت كه به‌رده‌وام كار ده‌كات بۆ سەقامگیری ئاسایش و به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و جێبه‌جێكردنی یاسا و پاراستنی هاووڵاتیان.
دکتۆر بەشیر حەداد له پیرۆزبایینامهكهیدا ستایشی ڕۆڵی گه‌وره‌ی سه‌ندیكای پارێزه‌ران كرد له ڕێكخستن و پێشخستنی پیشه‌ی پارێزه‌ری و خزمه‌تكردنی دادپه‌روه‌ری و ياساناساندا، هاوكات جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی و پته‌وكردنی هاریكاری له نێوان سه‌ندیكا و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له بواره‌كانی پشتگیریكردنی په‌رله‌مانتاران له پیاده‌كردن و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی یاسادانان و چاودێریكردن، و پێداچوونه‌وه‌ی ده‌قه یاسایی و ته‌شریعییه‌كان به شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پێویستی و داخوازییه‌كانی قۆناغه‌كه بگونجێت له پێناو به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی و سه‌پاندنی سه‌روه‌ری یاسا به‌سه‌ر هه‌مواندا.
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٥ی ئابی ٢٠٢١