سەرۆکى لیژنەى خزمەتگوزارى وئاوەدانکردنەوە تاووتوێى سەرفکردنى شایستەداراییەکان وقەرەبوکردنەوەى جوتیاران دەکات

چوارشەممە 25/8/2021 سەرۆکى لیژنەى خزمەتگوزارى وئاوەدانکردنەوە پەرلەمانتار د وەلید ئەلسەهلانى لەکۆبوونەوەى لیژنەى دەستپاکى پەرلەمان بەئامادەبوونى وەزیرى کشتوکاڵ ئەندازیارموحەممەد ئەلخەفاجى و پارێزگارى بەغدا ئەندازیار موحەممەد جابر عەتا تاووتوێى سەرفکردنى شایستەداراییەکان وقەرەبوکردنەوەى جوتیارانیان کرد.
لەمیانەى کۆبونەوەکەدا کە هەریەک لەسەرۆکى دەستەى دەستپاکى و جێگرەکەى وبەڕێوبەرى گشتى دیزاینکردن و بەڕێوبەرى گشتى زەوى وزار وئەندامانى لیژنەى خزمەتگوزارى ولیژنەى دەستپاکى باسکرا لەدابەشکردنى پارچە زەوى لەبەغدا وهەروەها سەرفکردنى شایستە داراییەکانى جوتیاران لەباشوورى عیراق و تاووتوێى یاساى جیاکردنەوەى بێستانەکان .
پەرلەمانتار ئەلسەهلانى ئاماژەیدا شایستە داراییەکانى جوتیاران بەپەلە سەرفبکرێت و قەرەبووى ئەوانە بکرێتەوە بەرووبومە کشتوکاڵیەکانیان ژێرئاوکەوتووە لە بەسرا وناسریە و سەماوە ،وتیشى پێویستە پێش 1/10 شایستەکان سەرفبکرێت ، وتیشى ئەگەر لەو کاتە دوابکەوێت لیژنەى خزمەتگوزارى رێکارى یاسیى دەگرێتەبەر .
ئەنجومەنى نوێنەران
فەرمانگەى راگەیاندن
25/8/2021



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X